رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، رۆژی دووشەممە، مووچەی چەند مانگێکی بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
وەزارەتەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، مووچەی مانگی حوزەیرانی 2025 و مووچەی مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی 2024ـی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لەدوای 01-07-2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزران.
بەگوێرەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، شایستەی ئەو فەرمانبەرانە لەسەر داهاتی ناوخۆیە.
دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی:
رۆژی دووشەممە ( 8ی ئەیلوولی 2025) مووچەی مانگی حوزەیرانی ساڵی (2025) و مووچەی مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی ساڵی (2024)ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لەدوای (01-07-2024) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ