مەسرور بارزانی: ئامادەین لە ئەزموونی پڕۆژەی رووناکییەوە هاوکاریی بەغدا بکەین

07-10-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کرد، "تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا بوو".
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت، "بە گرنگییەوە ئاماژە بە رێککەوتنی سێ لایەنەی ئەم دواییە و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان درا و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە ئەم رێککەوتنە، ببێتە دەستپێکێک بۆ رێککەوتن لە سەر دەرکردنی یاسای تایبەت بە نەوت و گاز".
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەت، "چاکسازییەکان"ـی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراجۆرەکاندا، بە تایبەتی پڕۆژەی "رووناکی و دابینکردنی کارەبای بەردەوام و کاراکردنی سیستمی بانکی و پڕۆژەی هەژماری من،" بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
 
حکومەت دەڵێت، سەرۆکوەزیران ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ ئەوەی لە بواری دابینکردنی کارەبا و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی پڕۆژەی رووناکی و چاکسازیکردن لە سیستمی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، هاوکاری حکومەتی فیدراڵ بکات".
 
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران کرا و "هەردوولا هیواخواز بوون ببێتە سەرەتایەک بۆ قۆناخێکی نوێ لە لەیەکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی مافەکانی گشت پێکهاتەکان".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.