ئەو مامۆستا کوردەی گوتی "بژی کوردستان" خرایە زیندانەوە

07-11-2021
هەوار ئیسماعیل
نیشانەکردن حیفزوڵڵا کوتوم کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەو ئەکادیمیستە کوردەی خارپێتی باکووری کوردستان، کە لەسەر بەکارهێنانی چەند دەستەواژەیەکی وەکو "شۆڕشی ئەیلوول لە تەواوی کوردان پیرۆزبێت و بژی کوردستان" لە رۆژی هەینییەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی خارپێت دەستبسەرکرابوو و لە کارەکەی دوورخرابووەوە، بە بڕیاری دادگای خارپێت خرایە زیندانەوە. 
 
پرۆسەی دادگاییکردنی حیفزوڵڵا کوتوم مامۆستا لە زانکۆی فورات لە پارێزگای خارپێت شەوی رابردوو 6ی تشرینی دووەمی 2021 لە دووەمین دادگای سزا قورسەکانی خارپێت بەڕێوەچوو و بە تۆمەتی: "پڕوپاگەندەکردن بۆ رێکخراو" سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا. 
 
بڕیارەکەی دادگا کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، محەممەد ئەمین ئاکتار، سەرۆکی پێشووی بارۆی ئامەد (سەندیکای پارێزەران) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توویتەر نووسیویەتی: "بەشکردنی توویتێک دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی کەسێك بخرێتە زیندانەوە؟" دەبێ وا نەبێ، بەڵام ئەگەر بنووسن کوردستان دەخرێیتە زیندانەوە. حیفزوڵڵا کوتوم کە ئەکادیمیستێکە لە زانکۆی فورات بەهۆی بەشکردنی تویتێکەوە دەستگیرکرا. تەنیا یەک شت هەیە کە بگوترێ: دووبارە سەرلەنوێ گوتی کوردستان". 
 
مەهدی ئۆزدەمیر، پارێزەری حیفزوڵڵا کوتوم رایگەیاند: "بەکارهێنانی وشەی 'کوردستان' لە چوارچێوەی ئازادی رادەربڕینە و بەکارهێنانی وشەی کوردستان تاوان نییە، لەو چوارچێوەیەدا دەستگیرکردنی حیفزوڵڵا کوتوم پێچەوانەی یاسایە". 
 
رۆژی شەممە 6ی تشرینی دووەمی 2021 کاتێک حیفزوڵڵا کوتوم دەستبەسەر بوو و هێشتا نەدرابووە دادگا، ناهید ئەرەن، سەرۆکی بارۆی ئامەد (سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توویتەر دەقی ئەو بڕیارە فەرمییەی زانکۆی فوراتی بەشکرد، کە رۆژی هەینی 5ی تشرینی دووەم لەبارەی دوورخستنەوەی ئەو ئەکادیمیستە کوردە دەرکرابوو و نووسیووی: "لەبارەی ئازادی رادەبرین و مافە بنەڕەتییەکاندا، جێگەی داخە ئەمەیە ئەو چەمکەی زانکۆکان بەڕێوەدەبەن، کە بە هێلانەی زانست و رۆشنبیری دەزانرێت. لە روانگەی دیموکراسی و ئازادییەکانەوە، ئەمە بەڵگەی شەرمەزارییە". 
 
حیفزوڵڵا کوتوم رۆژی هەینی 5ی تشرینی دووەمی 2021 دوای ئەوەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توویتەر بڕیارەکەی زانکۆی لەبارەی خۆی بڵاوکردەوە و نووسی: "نەک بەهۆی هەستیاریی یاسایی، بەڵکو بەهۆی نیگەرانی سیاسییەوە لەکارەکەم دوورخرامەوە" لەلایەن تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی خارپێتەوە دەستبەسەرکرا. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کوێستان محەممەد میوانی بووڵتەنی کاژێر 12:00ی رووداو بوو

کوێستان محەممەد: یاسای لێبووردنی گشتی نزیکەی نیوەی سزادراوان دەگرێتەوە

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، مەترسییەکانی قەرەباڵخیی نێو چاکسازییەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، لە هەولێر رێژەی سزادراوان نزیکبووەتەوە لە سێ هێندەی توانای چاکسازییەکە و 350 سزادراویش لە بنکەکانی پۆلیسن، بۆ ئەوەی شوێنێک لە چاکسازییەکان چۆڵ ببێت.