رووداو دیجیتاڵ
پارێزگای هەولێر 15 کورسیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی هەیە، پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرینەی هەڵبژاردنەکان بە هاوکێشەی نیوە یان زیاتر ئەنجامی هەڵبژاردنی لە بەرژەوەندیی خۆی یەکلایی کردووەتەوە.
پارێزگای هەولێر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەک بازنەی هەڵبژاردنە، 1,087,880 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیە تائێستا نزیکەی 45 هەزار کەس ماون کارتی دەنگدان وەربگرنەوە.
پارێزگای هەولێر لەڕووی ژمارەی کورسییەوە لەدوای بازنەی سلێمانی دووەم گەورەترین بازنەی هەڵبژاردنە و 15 کورسیی گشتی و یەک کورسیی کۆتای هەیە.
9 پارتی سیاسی و 108 بەربژێر لە هەولێر رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی کورسی دەکەن، بەڵام لە دوایین هەڵبژارنی پەرلەمانی عێراق کە ساڵی 2021 کرا، تەنیا سێ لایەن توانییان کورسی لە پارێزگاکە بەدەستبهێنن.
پارێزگای هەولێر، ئەو بازنەی هەڵبژاردنەی هەموو هەڵبژاردنێک پارتی دیموکراتی کوردستان تێیدا پێگەی خۆی بەهێزتر دەکات، لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق توانیی 10 کورسیی پارێزگاکە بەدەستبهێنێت.
جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە ژمارەی کورسیدا دووەمی پارێزگای هەولێر بوو، توانیی سێ کورسی مسۆگەر بکات، یەکێتیی نیشتمانی کوردستانیش دوو کورسیی پارێزگاکەی بەدەستهێنا.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 2024 دوایین هەڵبژاردنە لە هەولێر کرابێت، پارێزگاکە 32 کورسی و دوو کورسی کۆتای بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەبوو.
پارتی دیموکراتی کوردستان 17 کورسی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 6 کورسی، جووڵانەوەی نەوەی نوێ 5 کورسی، هەر یەک لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، کۆمەڵی دادگەری، رەوتی هەڵوێست و بەرەی گەلیش یەکی کورسییەکیان بەدەستهێنا.
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا لە بازنەی هەولێر 1,023,606 کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، لەو ژمارەیە 669273 کەس بە دروستی دەنگیان دا و دەنگی لایەنەکان بەم شێوەیە بوو:
پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان
347786 دەنگ
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
111102 دەنگ
نەوەی نوێ
104222 دەنگ
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
24178 دەنگ
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
20265 دەنگ
رەوتی هەڵوێست
16871 دەنگ
رامی نووری، کۆتای کریستیان
6753 دەنگ
مونا نەبی قاوەچی، کۆتای تورکمان
3666 دەنگ
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ