ئیدریس نێچیرڤان بارزانی سەردانی زانای دیاری کورد رەشاد میران دەکات

07-12-2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، سەردانی دکتۆر رەشاد میرانی کرد بەمەبەستی لە نزیکەوە پیرۆزبایی لێکردنی بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نێودەوڵەتی (پووشکین) وەک یەکەمین کورد کە لە رووسیا ئەم خەڵاتەی بردووەتەوە.
 
 لە سەردانەکەیدا ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، دەستکەوتەکەی بە "گەورە و شانازی" بۆ هەموو کوردستانیان وەسفکرد و باسی ئەوەی کرد، "ئەم دەستکەوتانە نموونەیەکی راستەقینەن لە هەوڵی زانستی و لێکۆڵینەوەی بەردەوام کە ناسنامە، مێژوو و کولتووری کوردی زیاتر دەناسێنێت لە ئاستی نێودەوڵەتیدا."
 
خەڵاتی (پووشکین) یەکێکە لە بەرزترین خەڵاتە فەرمییەکانی رووسیا کە لەلایەن سەرۆککۆماری ئەو وڵاتەوە پێشکێشی کەسانی لێهاتوو دەکرێت کە بەشداری بەرچاو و کاریگەریان هەبێت لە بواری کولتوور، زانست، هونەر و پەرەپێدانی مرۆڤایەتی.
 
دکتۆر رەشاد میران، کۆمەڵناس و زانایەکی لێهاتووی بواری مرۆڤناسی کوردە کە لە 1952 لە شەقڵاوە لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی بەغدا بەدەستهێناوە و ماستەر و دکتۆرای لە پسپۆڕی ئێتنۆگرافیا لە لێنینگراد (رووسیا)ی وەرگرتووە. لە ماوەی 28 ساڵدا (1993-2021) مامۆستا بووە لە بەشی کۆمەڵناسی لە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین.
 
 دکتۆر رەشاد میران، زیاتر لە 30 کتێب، توێژینەوەی زانستی و وەرگێڕانی بڵاوکردووەتەوە، ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەی کۆمەڵناسانی کوردستان و جێگری سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."