بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوەکان: 1.5 ملیار مەتر سێجا ئاو گل دراوەتەوە

08-02-2026
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگەکانی ئاو رایگەیاند، لەم وەرزەی بارانباریندا 1.5 ملیار مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان گلدراوەتەوە. هەروەها بەهۆی زۆریی بارانەوە، زۆربەی بەنداوە بچووکەکان سەرڕێژیان کردووە.
 
رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە وەرزی بارانبارینی ئەم ساڵدا، بڕی یەک ملیار و 500 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەکاندا گلدراوەتەوە."
 
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، 25 بەنداو لە هەرێمی کوردستان هەن؛ هەرچەندە زۆربەی ئاوەکە لە چوار بەنداوە گەورەکە (دووکان، دەربەندیخان، گۆمەسپان و دهۆک) کۆکراوەتەوە، بەڵام بەهۆی زۆریی رێژەی بارانبارینەوە، زۆربەی بەنداوە بچووکەکان پڕبوون و سەرڕێژیان کردووە.
 
بەشێک لەو بەنداوە بچووکانەی کە بۆ ئاودێری و حەوزی ماسی سوودیان لێ وەردەگیرێت و سەرڕێژیان کردووە، بریتین لە: (جەلی، دێگەڵە، چەمرگە، ئاقوبان، حەمامۆک، بەستۆرە و شیوە سوور) لە هەولێر؛ (دێوانە، ئاوەسپی، باوەشاسوار، حەسەن کەنووش، چەمی سمۆر و قادر کەرەم) لە سلێمانی؛ هەروەها (خنس، بێدۆهی و کەشکان) لە دهۆک.
 
ئەم ساڵ رێژەی بارانبارین لە تەواوی باشووری کوردستان بەراورد بە پار زیادبوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێک لە زۆربەی ناوچەکان دوو هێندە و لە هەندێک ناوچەش سێ هێندەی وەرزی پێشوو باریوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

غاز

102 بریكاری فرۆشتنی گازی شلی ماڵان لە سلێمانی سزادران

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێ، 102 بریكاری دابەشكردنی بوتڵی گازی شلی ماڵان بەهۆی ‏گرانفرۆشییەوە سزادراون ‌و ‏سزاكانیش تاوەكو ئاستی وەرگرتنەوەی مۆڵەتی بریكاری فرۆشتنەكە ‏رۆیشتوون.‏