رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانییەکی کورد لە قەزای خورماتوو لەلایەن هاوڕێیەکییەوە کوژرا و بکوژەکەش دەستگیرکرا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەم شەو هاونیشتمانییەکی کورد بەناوی 'حەمزە میدحەت' لەلایەن هاوڕێیەکییەوە کوژراوە.
رووداوەکە لە ناوچەی حەی جمهووری لە خورماتوو روویداوە، پۆلیس لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات بۆ زانینی هۆکاری کوشتنەکە.
سەرچاوەکەی رووداو ئاماژەی بەوەش دا کە (ا. ب) بکوژی ئەو هاونیشتمانییە کوردە بووە و لەدوای رووداوەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ