لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە دینارتە باریوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاماری بارانبارینی 24 کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئامارەکە، زۆرترین بڕی بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک بووە و ناحیەی "دینارتە" بە تۆمارکردنی 86.7 ملیمەتر زۆرترین بارانی لێ باریوە.
 
بەپێی ئامارەکەی کەشناسی، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین پارێزگای دهۆکی گرتووەتەوە و زۆربەی ناوچەکانی ئەو سنوورە رێژەیەکی بەرز بارانیان لێ باریوە؛ دوای دینارتە، ناحیەی "بجیل" بە 82 ملیمەتر و ئاکرێ بە 63.6 ملیمەتر دێن. لە سەنتەری شاری دهۆکیش 32.7 ملیمەتر باران باریوە.
 
لە سنووری پارێزگای هەولێر، قەزای مێرگەسوور زۆرترین رێژەی تۆمارکردووە کە 81 ملیمەتر بووە، دوای ئەویش خەلیفان بە 62 ملیمەتر دێت. لە سەنتەری شاری هەولێر 17.7 ملیمەتر و لە پیرمام 33.7 ملیمەتر باران باریوە.
 
لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ناوچەی یاخسەمەر بە 76.4 ملیمەتر زۆرترین بارانی لێ باریوە، قەڵادزێ بە 53.5 ملیمەتر لە پلەی دووەم دێت. لە سەنتەری شاری سلێمانیش 18.9 ملیمەتر باران باریوە.
 
پارێزگای هەڵەبجە رێژەی بارانبارین تێیدا نزیک بووە لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی، بەجۆرێک لە ناوەندی شارەکە 28.5 ملیمەتر و لە تەوێڵە 33 ملیمەتر باران باریوە.
 
کەمترین رێژەی بارانبارین لە سنووری پارێزگای کەرکووک تۆمار کراوە؛ لە سەنتەری شارەکە تەنیا 1.2 ملیمەتر و لە خورماتوو 1 ملیمەتر باران باریوە.
 
رێژەی بارانبارینی بەشێک لە ناوچەکان بەم شێوەیە بووە:

پارێزگای هەولێر:
 
مێرگەسوور: 81 ملـلیمەتر
 
خەلیفان: 62 ملـلیمەتر
 
نازەنین: 59.9 ملـلیمەتر
 
هیران: 52 ملـلیمەتر
 
رواندووز: 51 ملـلیمەتر
 
بەنداوی دوین: 50 ملـلیمەتر
 
بەنداوی گۆمەسپان: 47 ملـلیمەتر
 
سۆران: 44.2 ملـلیمەتر
 
سیدەکان: 44 ملـلیمەتر
 
هەولێر (سەنتەر): 17.7 ملـلیمەتر
 
پارێزگای سلێمانی:
 
یاخسەمەر: 76.4 ملـلیمەتر
 
قەڵادزێ: 53.5 ملـلیمەتر
 
سەرکەپکان: 48 ملـلیمەتر
 
چوارتا: 46.5 ملـلیمەتر
 
رانیە: 40.5 ملـلیمەتر
 
پێنجوین: 39.5 ملـلیمەتر
 
قەرەداخ: 36.3 ملـلیمەتر
 
بەرزنجە: 36.3 ملـلیمەتر
 
سیتەک: 35.3 ملـلیمەتر
 
دووکان: 24.4 ملـلیمەتر
 
سلێمانی (سەنتەر): 18.9 ملـلیمەتر
 
پارێزگای دهۆک:
 
دینارتە: 86.7 ملـلیمەتر
 
بجیل: 82 ملـلیمەتر
 
ئاکرێ: 63.6 ملـلیمەتر
 
قەسرۆک: 57 ملـلیمەتر
 
چەمانکێ: 54 ملـلیمەتر
 
زاویتە: 54 ملـلیمەتر
 
مانگێشکێ: 53 ملـلیمەتر
 
زاخۆ: 47.2 ملـلیمەتر
 
باتوفە: 41 ملـلیمەتر
 
دهۆک (سەنتەر): 32.7 ملـلیمەتر
 
پارێزگای هەڵەبجە:
 
تەوێڵە: 33 ملـلیمەتر
 
سیروان: 28 ملـلیمەتر
 
خورماڵ: 27 ملـلیمەتر
 
بیارە: 23.5 ملـلیمەتر
 
هەڵەبجە (سەنتەر): 28.5 ملـلیمەتر
 
پارێزگای کەرکووک:
 
تەکیەی جەباری: 21 ملـلیمەتر
 
مەیدان: 19.6 ملـلیمەتر
 
شوان: 18.3 ملـلیمەتر
 
کەرکووک (سەنتەر): 1.2 ملـلیمەتر
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی کاتی دروستبوونی لافاو لەنێو کەپرە گەشتیارییەکانی خەلیفان

بارانی بەلێزمە زیانی بە 50 کەپری گەشتیاریی خەلیفان گەیاند

لە 24 کاژێری رابردوودا 62 ملیمەتر باران لە قەزای خەلیفان باریوە. خاوەن یەکێک لە پڕۆژە گەشتیارییەکان دەڵێت، بەهۆی بارانەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و پردی پەڕینەوەش ئاو بردوویەتی. بە گوتەی قایمقامی قەزاکە کەپرەکان لەسەر رێڕەوی ئاو دروستکراون