بارانی بەلێزمە زیانی بە 50 کەپری گەشتیاریی خەلیفان گەیاند

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە 24 کاژێری رابردوودا 62 ملیمەتر باران لە قەزای خەلیفان باریوە. خاوەن یەکێک لە پڕۆژە گەشتیارییەکان دەڵێت، بەهۆی بارانەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و پردی پەڕینەوەش ئاو بردوویەتی. بە گوتەی قایمقامی قەزاکە کەپرەکان لەسەر رێڕەوی ئاو دروستکراون.
 
گەنجۆ محەممەد، خاوەن یەکێک لە پڕۆژە گەشتیارییەکانی قەزای خەلیفان، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، نزیکەی 20 کەپر زیانی زۆریان بەرکەوتووە، تاوەکو ئاوەکەش نەنیشێتەوە بە دیاریکراوی قەبارەی زیانەکان دەرناکەوێت
 
ئەو هاونیشتمانییە گوتی: "پڕۆژەکەمان لەنێو چەمی خەلیفانە لە سەنتەری قەزاکە، پردی پەڕینەوەی پیادەمان دروستکردووە ئاو بردوویەتی، جۆلانەمان هەبوو ئاو بردوونی، زیانەکان زۆرن".
 
گەنجۆ محەممەد ئاماژەی بەوە کرد جگە لە ئەوان، بەرامبەریان پڕۆژەیەکی دیکەیە و زیاتر لە 30 کەپریان زیانیان بەرکەوتووە.
 
مەغدید ئەحمەد، قایمقامی ناحیە خەلیفان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو کەپرانەی ئاو چووەتە ژێریان لەسەر رێڕەوی ئاودا دروستکراون، نەوەکو لە شوێنێک بێت لافاو زیانی پێگەیاندبن".
 
چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابردوو لە قەزای خەلیفان 62 ملیمەتر باران باریوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لە ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت و نمەباران و  بارانی مامناوەند لە سەرجەم ناوچەکەمان دەبارێ".
 
بەگوێرەی کەشناسی هەرێمی کوردستان، "سبەی لە تەواوی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و رێژەی بارین لە ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران، راپەڕین و زاخۆ زیاتر دەبێت".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە دینارتە باریوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاماری بارانبارینی 24 کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئامارەکە، زۆرترین بڕی بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک بووە و ناحیەی "دینارتە" بە تۆمارکردنی 86.7 ملیمەتر زۆرترین بارانی لێ باریوە