رووداو دیجیتاڵ
سنووری قەزای شنگال بۆردوومان کرا و بەگوێرەی دژە تیرۆری کوردستان، "بەرپرسێکی هەواڵگریی پەکەکە کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندارە".
هەینی، 08-03-2024، حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەی جەنگیی تورکیا، پێگەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستانی لەنێوان گوندەکانی جدال و حەیال لە سنووری شنگال بۆردوومان کردووە".
هاوکات بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بۆردوومانەکە کاژێر 17:30 و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە و نزیک بووە لە گوندی زەرکا لە رۆژئاوای قەزای شنگال.
دژەتیرۆری کوردستان دەڵێت، "گرووپێکی چەکدارانی پەکەکە بەئامانج گیراوە و بەهۆیەوە بەرپرسێکی هەواڵگریی پەکەکە کوژراوە و پاسەوانێکیشی بریندار بووە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ