لە پەلکانە عەرەبی هاوردە بۆ داگیرکردنی زەویی کورد چوون و لەنێوخۆیان بووە شەڕیان

09-05-2024
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
هێزێکی زۆری سوپای عێراق برایە گوندەکە
هێزێکی زۆری سوپای عێراق برایە گوندەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەو عەرەبە هاوردانەی لە پەلکانەی سنووری کەرکووک دەیانویست خێوەت هەڵبدەن و مانبگرن، لەنێو خۆیان بووە شەڕیان و شەش کەسیان لە یەکدی بریندار کرد. هاوردەکان تەماحیان لە زەویی جووتیارانی کورد داوە و دەیانەوێ داگیری بکەن.
 
هاوردەکان ژمارەیان 60 کەس بوو. دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، 08-05-2024، بە پاڵپشتیی سوپای عێراق، لەسەر زەویی جووتیارێکی کورد لە پەلکانە کۆبوونەوە. هێزێکی زۆری ئەمنی لە گوندەکە بڵاوەی پێکراوە. 
 
فەرهاد ئیسماعیل، دانیشتووی گوندی پەلکانە بە رووداوی گوت: "هێزێکی زۆری سوپایان لەگەڵ بوو، بەرگریی لەوان دەکرد، کە زانیمان نیازیان خراپە، چووینە سەریان و سوپاس بۆ خوا شکستمان بە هەوڵەکەیان هێنا. ئەوان بوونە دوو بەرە، هەندێکیان دەیانگوت با خێوەتە هەڵبگرین، چونکە ژمارەی کوردەکان زۆرە و هەندێکیان دەیانگوت نا با بمێنین، ئەمەش بووە هۆکاری دروستبوونی شەڕ لە نێوانیان".
 
حەوت ساڵە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی دروێنە، عەرەبی هاوردە دەچنە سەر زەویی کورد و دەیانەوێت دەستی بەسەردا بگرن. هەوڵی ئەمجارەشیان بێ ئەنجام بوو.
 
دەشتی جەمیل، دانیشتووی گوندی پەلکانە دەڵێت: "لەدوای 16ـی ئۆکتۆبەرەوە ئەمە حەوت ساڵە هیچیان بەدەستنەهێناوە و دەیانەوێ بە گوشاری خۆپێشاندان وای نیشانبدەن کە ئێمە وەکو کورد غەدریان لێدەکەین، چەندین جار لە ئۆپەراسیۆنەکانی
سوپای عێراق بانگکراوین و داوامان لێکراوە پشک بە هاوردەکان بدەین، بەڵام ئێمە بەمە رازی نین و پێیان نادەین، چونکە ئەمە زەوی و موڵکی ئێمەیە".
 
کورد لە پەلکانە تاپۆی رەشی زەوییەکانی هەیە، بەڵام لەدوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەرەوە عەرەبی هاوردە دەیانەوێت دەست بەسەر زەوییەکانیاندا بگرن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە نووری عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.