رووداو دیجیتاڵ
لە ئامەدی باکووری کوردستان پیتزای کنگری خۆماڵی دروستدەکرێت و هەوڵدەدرێت ئەو خواردنە بکرێتە براندێکی کوردی.
ناوەندی فێرکاریی میللی، ئەم ساڵ کنگری ناوچەی حەوسەڵی شوێنەواری وەردەگرێت و بۆ ئامادەکردنی پیتزا بەکاری دەهێنێت.
پیتزای کنگر خواستی زۆری لەسەرە و ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانییان بۆ خواردنی ئەو بەرهەمە تازەیە، سەردانی ئەو ناوەندە دەکەن.
دەریا ئاکداغ ئایکاچ، راهێنەری خواردن لە ناوەندی فێرکاریی میللی لە ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد رایگەیاند، "پیتزای کنگر خواردنێکی تازەیە و لەڕێیەوە نەوەی نوێ هاندەدەین بۆ ئەوەی لە خواردنی خێرا دووربکەونەوە و زیاتر گرنگی بە خواردنە خۆماڵییەکان بدەن." ئەو پێشیوایە کە ئەو جۆرە پیتزایە دەتوانێت رکابەریی خواردنە خێراکانی دیکە بکات.
ئایکاچ دەڵێت، ئامانجیان ئەوەیە ئەو جۆرە خواردنە خۆماڵییە لە ماڵەکانیش ئامادە بکرێت و ئامەدییەکان باشتر پێی ئاشنا بن. هاوکات رایگەیاند، بە گشتی کاتێک دەڵێن، پیتزا بیریان بۆ ئیتاڵیا دەچێت، بەڵام لەمەودوا کاتێک دەڵێن پیتزای کنگر، دەبێت بیر لە ئامەد بکرێتەوە.
ئامەدی باکووری کوردستان خاوەن 50 جۆر خۆراکی تۆمارکراوی تایبەت بە خۆیەتی و هەریەک لەو خۆراکانە لەلایەن ناوەندی نێودەوڵەتیی پەروەردەیی و لێکۆڵینەوەی کشتوکاڵی (UTAEM) بە ناوی ئامەدەوە تۆمارکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ