رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان چوونی خەڵک بۆ سێ ناوچەی سەر بە شارۆچکەی باسا بۆ نۆ رۆژ قەدەخە کرا. قەدەخەکردنەکەش بەپێی یاسای سەربازی راگەیێندراوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێک، کە لەلایەن پارێزگای شرنەخ بڵاوکراوەتەوە، سێ ناوچەی سەر بە شارۆچکەی باسا، وەک "ناوچەی ئەمنیی تایبەت" ناسێندراون و بۆ نۆ رۆژ چوون و هاتنی خەڵک بۆیان قەدەخەیە.
بڕیاری قەدەخەکردنەکە ئەمڕۆ سێشەممە هەشتی تەمموزی 2025 دەستیپێکردووە و تاوەکو 16 تەمموزی 2025 بەردەوام دەبێت.
پارێزگەی شرنەخ رایگەیاندووە، "بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، دەستەبەرکردنی سەلامەتی گشتی، رێگری لە تاوان و پاراستنی ماف و ئازادییەکانی دیکە، ئەو ناوچانە وەک ناوچەی ئەمنیی تایبەت راگەیێندراون" و داوای لە خەڵکی کردووە بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان، پابەندی بڕیارەکە بن و سەردانی ئەو ناوچانە نەکەن.
ئەم بڕیارەی پارێزگای شرنەخ لەکاتێکدایە پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری داوە و چاوەڕێ دەکرێت 11ی ئەم مانگە ژمارەیەک گەریلا چەک دابنێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ