رووداو دیجیتاڵ
فەهمی بوورهان، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی و بۆردی رێکخراوە دیموکراتەکان لە شوێنی دکتۆر میران محەممەد دەستبەکار دەبێت و دەکرێتە سەرپەرشتیاری مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتەکانی یەکێتی.
فەهمی بورهان، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە وەک سەرپەرشتیاریی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتەکانی یەکێتی لە شوێنی دکتۆر میران محەممەد دەستبەکار دەبم."
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەشڵێت، پێشتر لە بەرپرسی بۆردی رێکخراوە دیموکراتەکان بووم و ئێستاش لەسەر فەرمانی بافڵ تاڵەبانی و یەکێتی کراومەتە سەرپەرشتیاری مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتەکانی ئەو حیزبە.
دکتۆر میران محەممەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پێشتر بە کەیسێکی یاسایی تۆمەتبار کرابوو کە پەیوەندی بە پرسی سپیکردنەوەی پارەوە هەبوو لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی. هەروەها دکتۆر میران بە کەسێکی نزیک لە لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەناسرێت.
بەپێی نووسراوێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کە رۆژی 08-08-2021 دەرچووە تێیدا هاتووە "لەبەر رۆشنایی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە رۆژی 04-08-2021 بە سەرپەرشتیی هەڤاڵی هاوسەرۆک بڕیاردرا بە:
1. راسپاردنی هەڤاڵ (فەهمی بورهان عومەر) ئەندامی سەرکردایەتی، بە سەرپەرشتیکردنی (مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتەکان) بە تەواوی دەسەڵاتەکانەوە تا ئەو کاتەی کەیسی هەڤاڵ (د.میران محەممەد عەباس) یەکلایی دەبێتەوە.
2. ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێدەکرێت."
1. راسپاردنی هەڤاڵ (فەهمی بورهان عومەر) ئەندامی سەرکردایەتی، بە سەرپەرشتیکردنی (مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتەکان) بە تەواوی دەسەڵاتەکانەوە تا ئەو کاتەی کەیسی هەڤاڵ (د.میران محەممەد عەباس) یەکلایی دەبێتەوە.
2. ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێدەکرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ