لە مووش بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە 13 کرێکار برینداربوون

08-09-2022
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو - هەولێر 

لە مووشی باکووری کوردستان و لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک، 13 کرێکار برینداربوون. 
 
رووداوەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئەیلوولی 2022 روویدا. پاسەکە دوای تەواوبوونی کاری کرێکارەکان لە رێگەی سەرەکیی مووش -بەدلیس وەرگەڕا و 12 کرێکار و شوفێری پاسەکە برینداربوون. 
 
تیمەکانی تەندروستی چوونە شوێنی رووداوەکە و دوای چارەسەری سەرەتایی، 13 بریندارەکەیان بۆ نەخۆشخانەکان گواستەوە. سێ لە بریندارەکان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.
 
ساڵی رابردوو لە مووش دوو هەزار و 14 رووداوی هاتووچۆ روویاندا و لە ئەنجامدا 88 کەس گیانیان لەدەستدا و هەزار و 991 کەس برینداربوون. 
 
هەر بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ساڵی رابردوو لە سەرتاسەری باکووری کوردستان و تورکیادا یەک ملیۆن و 186 هەزار و 353 رووداوی هاتووچۆ روویاندا و بەهۆیانەوە پێنج هەزار و 362 کەس گیانیان لەدەستدا و 274 هەزار و 615 کەسیش برینداربوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کوێستان محەممەد میوانی بووڵتەنی کاژێر 12:00ی رووداو بوو

کوێستان محەممەد: یاسای لێبووردنی گشتی نزیکەی نیوەی سزادراوان دەگرێتەوە

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، مەترسییەکانی قەرەباڵخیی نێو چاکسازییەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، لە هەولێر رێژەی سزادراوان نزیکبووەتەوە لە سێ هێندەی توانای چاکسازییەکە و 350 سزادراویش لە بنکەکانی پۆلیسن، بۆ ئەوەی شوێنێک لە چاکسازییەکان چۆڵ ببێت.