رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی ئەو تەمە چڕەی ئاسمانی شارەکەی گرتووەتەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانی ئامەد هەڵوەشێنرانەوە.
لە ئامەد، لەگەڵ ئەو بارانە بەخوڕەی لە دوێنێوە شارەکەی گرتووەتەوە، لە کاژێرەکانی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تەمیشی هاتە سەر.
لە شارەکەدا مەودای بینین بۆ 10 مەتر کەمبووەتەوە، تیمەکانی رێگەوبان هۆشدارییان بە شۆفێران داوە کە گڵۆپی چواری دابگیرسێنن و بە هێواشی بجووڵێن.
پێشبینی دەکرێ تەمەکە تاوەکو کاژێرەکانی ئێوارە کاریگەریی بەردەوام بێت.
فڕۆکەخانەی ئامەد ساڵی 1952 دروستکرا. فڕۆکەخانەکە تاوەکو ساڵی 2016 فڕۆکەخانەی سڤیل و سەربازی بوو. تاوەکو ئێستا هەشت جار نۆژەنکراوەتەوە و شەش جار فراوانکراوە. 11 کم لە سەنتەری شار دوورە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ