کەشناسی: ئەمڕۆ باران دەبارێت

09-01-2024
محەمەد تەها
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ بە بڕی جیاواز لە هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە باران دەبارێت.
 
رۆژی سێشەممە، 09-01-2024، بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو بێت و لەناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش نمەباران ببارێت.
 
کەشناسی دەڵێت، پێشبینى بارانبارین لە سنوورى پارێزگاکان بەم شێوەیە دەبێت: لە سنوورى پارێزگاى دهۆک لەدواى نیوەڕۆ، لە بەشێک لە ئامێدى و ئاکرێ و بامەڕنێ دەبارێت، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر لە ئێوارەدا لە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى سنوورى سۆران و چۆمان پاشان بارانبارین درێژدەبێتەوە بۆ سنوورى شەقڵاوە و هیران و لەم ناوچانە ئاستى دابارین مامناوەند دەبێت، لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى، کەرکووک و هەڵەبجە ئەگەرى نمەبارانى کەم هەیە.
 
لەبارەی بەفربارین، کەشناسی دەڵێت، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و لووتکەى شاخە بەرزەکان، ئەگەرى کەمێک بەفربارین هەیە، پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی چوارشەممە، کەشناسی پێشبینی دەکات، ئاسمان نیمچەهەور و هەورى تەواو بێت، ئەگەرى نمەباران لە هەندێک ناوچە و هەندێک کات هەیە، لە کاتى بارانبارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەرزەکان ئەگەرى بەفربارینیش هەیە.
 
رۆژی دووشەممە، 8ـی ئەم مانگە، محەممەد کەمال، شارەزایەکی کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەگوێرەی پێشبینییەکان لە رۆژی چوارشەممەوە، 10ـی ئەم مانگە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک شوێن نزیکەی 140 ملیم باران دەبارێت، وەکو ناوچە کوێستانییەکانی سلێمانی، قەڵادزی و رانیە. بەگشتیش زۆرترین باران لە سنووریی ئیدارەی راپەرین دەبێت کە رەنگە بگاتە 170 بۆ 180 ملیم."
 
بە گوتەی ئەو شارەزای کەشناسییە، "کاریگەریی بارانبارین لە نێوان چوارشەممە و پێنجشەممە زیاتر دەبێت و دووبارە پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت، بەتایبەتی لە سنووری ئیدارەی راپەرین و سۆران، دەورووبەری هەولێر و سلێمانی."
 
محەممەد کەمال گوتیشی، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە تاوەکو 15 مانگ بەردەوام دەبێت و رەنگە تاوەکو 16 مانگیش بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوام بێت.
 
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی چوارشەممە:

 

هەولێر:  15 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 14  پلەى سیلیزى
دهۆک: 14 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 9 پلەى سیلیزى
سۆران : 12 پلەى سیلیزى
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند سەر مانگایەک لە سۆران کە بۆ قوربانی ئامادەکراون.

رێنمایی یەکێتیی زانایان لەبارەی قوربانیکردن؛ "دەبێ ئاژەڵەکە بێ عەیب بێت"

یەکێتی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان مەرج و رێنماییە شەرعییەکانی بۆ ئەنجامدانی قوربانی لە جەژن دا راگەیاند و هۆشداری دەداتە هاونیشتمانیان کە هەر ئاژەڵێک عەیبدار و نا تەندروست بێت، وەک قوربانی قبووڵ ناکرێت.