سوودانی رێنمایی دا پڕۆژەی "وزەی خۆری زیرەک" لە 120 شوێن جێبەجێ بکرێت

09-01-2026
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق رێنمایی دەدات بۆ جێبەجێکردنی "چارەسەری زیرەک" بۆ وزەی خۆر، ئەوەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی بارگرانیی کارەبا و ئامادەکاری بۆ وەرزی هاوین.
 
رۆژی پێنجشەممە 8-1-2026، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پڕۆژەکانی کارەبای کرد. نووسینگەی سەرۆکوەزیران رایگەیاند، کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی "پڕۆژەی چارەسەریی خێرا و زیرەک" بۆ دابینکردنی کارەبا لە دەوروبەری بەغدا و پارێزگاکان.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، سوودانی رێنمایی داوە میکانیزمی بەستنەوەی پڕۆژەکانی "وزەی خۆری زیرەک" بە هێڵەکانی دابەشکردنی کارەباوە پەسند بکرێت، بۆ ئەوەی رێگری لە بەفیڕۆچوونی وزە بکرێت و بارگرانی کەمبکرێتەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکردنی زیاتر لە 120 شوێن لە پارێزگا جیاوازەکان و دەوروبەری بەغدا کرا بۆ ئەوەی بکرێنە پڕۆژەی وەبەرهێنان.
 
نووسینگەی سەرۆکوەزیران جەختی کردووەتەوە کە پڕۆژەکان بە هاوئاهەنگی لەنێوان "تیمی نیشتمانی بۆ پڕۆژەکانی وزەی نوێبووەوە" و "دەستەی باڵای هاوئاهەنگیی نێوان پارێزگاکان" جێبەجێ دەکرێن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەیەکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی

بە ئامادەبوونی مالیکی؛ چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆدەبێتەوە

چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان بۆ تاوتوێکردنی پرسی بەربژێرانی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە؛ نووری مالیکیش سەرەڕای هۆشدارییەکانی ئەمریکا، سوورە لەسەر بەربژێربوونی و رایدەگەیێنێت "پاشەکشە ناکەم."