ناڕەزایەتییەکانی ئێران فراوانتر دەبن؛ ژمارەی کوژراوان هەڵکشاوە و ئینتەرنێت بڕدراوە

09-01-2026
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
رۆژی پێنجشەممە، خۆپیشاندەرانی ئێران گەورەترین خۆپێشاندانیان لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا رێکخست و ناڕەزاییان لە دژی حکومەتی وڵاتەکەیان کرد، لە بەرامبەردا دەسەڵاتداران هێڵەکانی ئینتەرنێتیان بڕی و ژمارەی کوژراوانیش بەهۆی گرژییەکانەوە رووی لە زیادبوون کردووە.
 
بەپێی رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە تاوەکو ئێستا لانیکەم 45 خۆپیشاندەر کوژراون کە 8یان مێردمنداڵن. تەنیا لە رۆژی چوارشەممەدا 13 کەس کوژراون، کە بە خوێناویترین رۆژ دادەنرێت. 
 
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە زیاتر لە دوو هەزار کەس دەستگیرکراون. میدیا فەرمییەکانی ئێرانیش دان بە کوژرانی 21 کەسدا دەنێن.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا هۆشداریدایە دەسەڵاتدارانی ئێران و رایگەیاند ئەگەر دەست بە کوشتنی خەڵک بکەن، ئەوا "زۆر بە تووندی لێیان دەدەن". 
 
هاوکات مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران داوای "دانبەخۆداگرتن" دەکات.
 
ناڕەزایەتییەکان کە بەهۆی دابەزینی بەهای تمەن و قەیرانی ئابوورییەوە سەریان هەڵداوە، بەشێکی زۆری وڵاتەکەی گرتووەتەوە. 
 
لە رۆژهەڵاتی کوردستان، مانگرتنی گشتی لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان و لوڕستان بەڕێوەچوو و دوکان و بازاڕەکان داخران.
 
هەروەها رەزا پەهلەوی، کوڕی شای پێشووی ئێران داوای فراوانکردنی خۆپیشاندانەکانی کردووە و لە هەندێک ناوچەش پەیکەری قاسم سولەیمانی شکێنرا. رێکخراوە چاودێرەکان دەڵێن ئێران لەژێر پچڕانی تەواوەتی ئینتەرنێت دایە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی سوپاسی حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات بۆ چوونە نێو جەنگەکەوە

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیکەی وڵاتەکەی، لە تەلەڤزیۆنەوە زانیویەتی کە بە رێبەری نوێ هەڵبژێردراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات سوپای وڵاتەکەی درێژە بەو جەنگە دەدات لە رۆژی 28ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.