بەرنامەی گفتوگۆی باڵۆن خەڵاتی مانگی زێڕین وەردەگرێت

09-05-2024
کۆسار عوسمان @KassoOsman
رەنج سەنگاوی لە مانگی رەمەزان بەرنامەی گفتوگۆی باڵۆنی پێشکێش کرد
رەنج سەنگاوی لە مانگی رەمەزان بەرنامەی گفتوگۆی باڵۆنی پێشکێش کرد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرنامەی گفتوگۆی باڵۆنی تۆڕی میدیایی رووداو لە بەغدا خەڵاتی مانگی زێڕین وەردەگرێت. رووداو لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا زەویی جێهێشت و گفتوگۆکانی بردە ئاسمان.
 
ئاسۆ سەراوی، پرۆدیوسەری بەرنامەکە دەڵێت: "ئەم بەرنامەیەی گفتوگۆی باڵۆنی تۆڕی میدیایی رووداو کە لە مانگی رەمەزان پێشکێش کرا، بەخۆشحاڵییەوە، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان تاکە بەرنامەیە کە پێشنیاز کراوە بۆ ئەم خەڵاتە".
 
هاوشێوەی باڵۆنەکە، بەرنامەکەش رەنگاوڕەنگ بوو. باڵۆنەکەی رووداو میوانداریی ژمارەیەک هونەرمەندی دەنگزووڵاڵی کرد. هاوکات بەرنامەکە بووە شوێنی دەردەدڵی و نیشاندانی سۆز و خۆشەویستیش.
 
بەشێک لە سیاسەتڤانان باسیان لە بابەتی هەستیار و سەرنجڕاکێش کرد. هەروەها مێژوونووس، شاعیر، دادوەر، رۆژنامەنووس، وەرگێڕ و چەندین کەسایەتیی دیکە بوونە میوانی گفتوگۆی باڵۆن.
 
چەندین بەرنامە بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە لە کێبڕکێدا بوون، بەڵام گفتوگۆی باڵۆن بە پڕبینەری و دەنگدانەوەکانی، بە شایستەی خەڵاتەکە زانرا.
 
ئاسۆ سەراوی باس لەوە دەکات: "سوپاس بۆ خوا کە بەرنامەکە خەڵاتی یەکەم وەردەگرێت لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان. چەندین بەرنامەی دیکە چوونەتە پێشبڕکێ، نەک هەر لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو لە وڵاتانی عەرەبیش".
 
ئامادەکاریی بۆ ئەم بەرنامەیە ئاسان نەبوو. ستافی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ دروستکردنی ئەم دیمەنە جوانە، رەنجی زۆریان کێشا. پرۆدیوسەری بەرنامەکە گوتی: "دەبوو قەناعەتت بە میوانەکە بهێنایە کە بێت و قسە بکات. لەکوێ؟ لە ئاسمان. دەبینی میوانەکە دوودڵیی زۆری دەبوو، هەندێکجار نەماندەتوانی قەناعەت بە میوانەکە بکەین تا بێت و سواری باڵۆنەکە ببێت و گفتوگۆ بکات".
 
گفتوگۆی باڵۆن، بەرنامەیەکی گفتوگۆیی جیاواز بوو و شەوانی رەمەزان لە تەلەڤیزیۆن، رادیۆ، پۆرتاڵ و سۆشیاڵ میدیای رووداو بڵاودەكرایەوە. زیاتر لە 20 ئەڵقەی لێ پێشکێشکرا و میوانداریی 15 کەسایەتیی کرد. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچيرڤان بارزانى بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران: لە دڵەوە خەمبارین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی لە حکومەت و گەلی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بەهۆی گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و شاندی یاوەریان لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەیان.