رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، سکۆڵەرشیپی خوێندنى ماستەر و دكتۆرا (MOFCOM- CSC) لە وڵاتی چین رادەگەیێنێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مامۆستا و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە چین سکۆڵەرشیپی خوێندنى ماستەر و دکتۆراى پێشکێشی هەرێمی کوردستان کردووە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند مەرجێکی بڵاوکردووەتەوە کە دەبێت لە کەسانی خوازیاردا هەبن.
وەزارەتەکە رایگەیاندووە، هەرکەسێک ئەو مەرجانەی خوارەوەی تێدایە و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانى چین هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو تێبینیانەی خوارەوە داواکاری لە رێگەی لینکى هاوپێچ پێشکێش بە سەرچاوەی سکۆڵەرشیپەکە بکات، کە ئەمەیە: کلیک بکە
- مەرج و رێنماییەکانى چین بۆ خوازیارانی ماستەر و دکتۆرا ئەمانەن:
1. داواکار دەبێت دانیشتووی هەرێمی کوردستانی عێراق و هەڵگری وڵاتینامەی عێراقی بێت.
2. داواکار دەبێت تەمەنی لە 45 ساڵ کەمتر بێت و رەوشی تەندروستی باش بێت.
3. فەرمانبەرى دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان كە دوو ساڵ خزمەتیان هەیه، هان دهدرێت بۆ پێشكێشكردن بۆ ئهم سکۆڵەرشیپە.
- بەڵگەنامەی پێویست بۆ پێشکێشکردن ئەمانەن:
- بڕوانامەی دەرچوون کە پشراست کرابێتەوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی داد، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نووسینگەی پشتڕاستکردنی بڕوانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
- بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خاڵی یەکەم.
- بڕوانامەی تایبەت بە نەبوونی پێشینەی تاوان و ئەستۆ پاکی کە لەلایەن وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشتراست کرابێتەوە.
- بڕوانامەی تەندروستی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی داد، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نووسینگەی پشتڕاستکردنەوەی بڕوانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان پشتڕاست کرابێتەوە.
- تێستەکانی زمانی ئینگلیزی وەک تۆیفڵ و ئایڵتس.
- دوو نوسراوی (Recommendation) لەلایەن مامۆستایانی زانکۆکەی یان لە شوێنی کار.
- پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچوونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
- سیڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.
- هەر بەڵگەنامەیەکی دیکە کە لە پرۆسەی پێشکێشکردن داوا کرابێت.
مەرج و داواکارییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەم شێوەیە:
1. ماستەر:
- پێشکێشکار دەبێت هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکێشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت دوای بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- پێشکێشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە 65 کەمتر نەبێت.
- ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەکی دیکە جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکێشکردن، تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکێش دەکەن.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتە بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت.)
- بەربژێری سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- بەربژێری سەرکەوتوو لە لایەن چین پشتگیری دارایی دەکرێت.
- پێشکێشکردن راستەوخۆ و تەنیا لە رێگەی ماڵپەڕی سەرەکی سکۆڵەرشیپەکە (چین) دەبێت.
2. دکتۆرا:
- پێشکێشکار دەبێت هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکێشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت دوای بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە، بەڵام بۆ دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت لایەنی کەم 5 ساڵ خزمەتیان هەبێت.
- دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە 70 کەمتر نەبیت.
- ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەکی دیکە جیاوازە.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات، (واتە ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت.)
- بەربژێری سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتە بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
- بەربژێری سەرکەوتوو لە لایەن چین پشتگیری دارایی دەکرێت.
- پێشکێشکردن راستەوخۆ و تەنیا لە رێگەی ماڵپەری سەرەکی سکۆڵەرشیپەکە دەبێت.
ئەوانەی داواکاری پێشکێش دەکەن، دوای پێشکێشکردنی داواکارییەکەیان لە رێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا رۆژی 18-5-2025، ئەم زانیاریانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێلە رەوانە بکەن. (maqsood.mohammed@mhe-krg.org):
لە سەرەوە وشەی (CSC) بنووسرێت ئینجا ئەم زانیاریانەی خوارەوە بە زمانی ئینگلیزی رەوانە بکرێت:
- ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نوسراوە.
- شوێنی کار
- بەرنامەی پێشکێشکراو، واتە ماستەر و دكتۆرا لە
- كۆپی ههموو ئهو بەڵگەنامانەی بهكارهێندراون بۆ پێشكهشكردن له یهک فایلی PDF.
- دوای پێشکێشکردنی لە رێگەی ئۆنلاین، دەبێت شاشەکە سکرین شۆت بکات و وێنەکەی بنێرێت.
- وێنەیەک لە تێستی زمانی ئینگلیزی تۆیفڵ یا ئایڵتس.
- ئیمێڵ.
- تەلەفۆن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، "هەرکەسێک ئەو مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ