لە رەحیماوا کەسێک تەقەی لە دوو خزمی خۆی کرد و برینداری کردن

09-06-2025
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە گەڕەکی رەحیماوای کەرکووک شەڕ لەنێوان سێ کەسدا روویدا و تەقەکرا. گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، دووانیان بە گولـلە بریندارکراون.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 9ـی حوزەیران، عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی رەحیماوا شەڕ لەنێوان سێ کەسدا روویدا کە کەسوکاری یەکدی بوون، یەکێک لە شەڕکەرەکان بە چەکی جۆری ئێم فۆر تەقەی لە دووکەسەکەی دیکە کرد و برینداری کردن."
 
عامر نووری دەڵێت، "هەردوو بریندارەکە گولـلە بەر قاچیان کەوتووە، یەکێکیان لەدایکبووی 2005 و ئەوی دیکە 2009یە، تەقەکەرەکە هەڵاتووە و ناو و تەمەنی نازانین."
 
بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، "فەرمانی گرتن بۆ تەقەکەرەکە دەرکرداوە و هێزەکانی پۆلیس گەڕانیان بەدوایدا دەستپێکردووە و بازگەکانیش ئاگادارکراونەتەوە."
 
لەبارەی دۆخی بریندارەکان عامر نووری گوتی، "دوو بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراون و دۆخی تەندروستییان باشە؛ پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە لە سلێمانی.

ئەمڕۆ دوایین رۆژ بوو بۆ کۆنفرانسی گۆڕان؛ کەی دەیکەن؟

هەرچەندە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆی وەکو دواکات بۆ بزووتنەوەی گۆڕان دیاریکردبوو کۆنفرانسی گشتیی بکات، بەڵام بزووتنەوەکە کۆنفرانس ناکات. بەرپرسێکیان دەڵێت: "سەرەتای ساڵی نوێ کۆنفرانسی یەکلاکەرەوە دەکرێ".