رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری پارێزگای دهۆک گەنجێک و لە سنووری ئاکرێش مامۆستایەکی ئایینی بەهۆی کارەباوە گیانیان لەدەستدا.
رۆژی چوارشەممە، 9ـی ئابی 2023، مقەدەم هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ هاونیشتمانییەک بە ناوی نێچیرڤان سەعدی مەمانی، لە دهۆک کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە. گوتیشی، پۆلیس چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان هەرکی، گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، نزیک کاژێر 05:00ـی بەیانی مامۆستایەکی ئایینی بەناوی مەلا نەبی سوورچی، مامۆستای ئایینیی گوندی بێسمەکەرانەی سەر بە ئاکرێ گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن، بەڵام تاوەکو گەیێندراوەتە ئەوێ گیانی لەدەستداوە و هۆکاری مردنەکەشی تەزووی کارەبا بووە.
لەلایەن پۆلیسی قەزاکەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ