دوایین بڕی چەکی شایستەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە گەیشت

09-10-2023
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، دوایین بڕی چەکی شایستەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان گەیشتووە و دوای تەواوبوونی رێکارەکانیش، دەست بە دابەشکردنی چەکی بانکی دەکرێت لە رێگەی سایلۆکانەوە. 
 
بەپێی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بێت، بڕی چەکی شایستەی جووتیاران بەمشێوەیەیە: 
 
سلێمانی: 77 ملیار و 374 ملیۆن 
هەولێر: 51 ملیار و 186 ملیۆن و 681 هەزار
دهۆک: 38 ملیار و 963 ملیۆن و 509 هەزار
 
لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە، 9-10-2023 بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەڵیت، "پاش ئەوەی رێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواوبوون، دەست بە دابەشکردنی چەکی بانکی دەکرێت لە رێگەی سایلۆکان بەپێی رۆژی رادەستکردنی گەنمی جووتیاران بە سایلۆکان. 
 
ئەوە دوایین بڕەپارەی جووتیارانە بۆ ساڵی 2023 کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان. 
 
هەر ئەمڕۆ حەیدەر نووری گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لە عێراق، میوانی بووڵەتنی ئابووری کاژێر 9:00بەیانی رووداو بوو، کە محەممەد شێخ فاتیح پێشکێشی دەکات و رایگەیاند: "سوودانی پێی گوتووین گرنگی بە بەرهەمی گەنمی جووتیاران بدەن بە تایبەتی هەرێمی کوردستان." گوتیشی، "لە سێ رۆژی داهاتوودا جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەتوانن شایستە داراییەکانیان وەربگرن."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.