43 هەزار دەنگدەری کەرکووک لە چەمچەماڵ دەژین و داوای 'هەرچی زووە' گەڕانەوەیان دەکرێت

09-11-2025
سۆران حوسێن
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی ئەمنیی قایمقامیەتی چەمچەماڵ داوا لەو کەسانە دەکات کە دەنگیان لە کەرکووکە، ئەمڕۆ بگەڕێنەوە شارەکە و لە دەنگدانی گشتیی دەنگ بدەن. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، "سەر و ماڵیان پارێزراو دەبێت."
 
رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 09-11-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "43 هەزار دەنگدەری کەرکووک لە سنوورەکەمان دەژین، داواکارین هەرچی زووە بگەڕێنەوە بۆ کەرکووک و بەشداری بکەن لە دەنگدانی گشتیدا."
 
قایمقامی چەمچەماڵ گوتی، "دڵنیایی دەدەینە هاونیشتمانییان، کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سەر و ماڵیان پارێزراو دەبێت و دەتوانن بچنەوە کەرکووک بۆ دەنگدان."
 
بڕیارە 11ی ئەم مانگە، دەنگدانی گشتی بۆ پەرلەمانی عێراق، لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.
 
لیژنەی ئەمنیی چەمچەماڵ رایگەیاند، "ئاگاداری سەرجەم ئەو خێزانانە دەکەین کە دەنگدانیان پارێزگای کەرکووکە و دانیشتووی چەمچەماڵن، دەتوانن لە ئەمڕۆوە بگەڕێنەوە بۆ دەنگدان، بۆ ئەو مەبەستە سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لە ئەرکدا دەبن و دڵنیایی دەدەین سەر و ماڵیان پارزێراو دەبێت."
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، جگە لە پۆلیس، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی دەوروبەری، گەڕانی بەردەوامیان دەبێت بۆ رێگریکردن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو یان دزیکردن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارێکی سووریا لە تانکەکەیەوە هاتووەتە دەرەوە.

بەریتانیا سزای بەسەر ژمارەیەک سەرکردە و گرووپی چەکداریی سووریا دا سەپاند

حکومەتی بەریتانیا سزای بەسەر 6 کەسایەتی و 3 گرووپی چەکداریی سووریادا سەپاند، لەنێویاندا ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو و بازرگانانی نزیک لە حکومەتی بەشار ئەسەد، ئەمەش بەهۆی تێوەگلانیان لە "سەرکوتکردنی خەڵکی سڤیل و تووندوتیژیی تائیفی".