کوردستان
کاتی پێشوازیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا لە هەولێر
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەنگاریا کۆبوونەوە و دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كانیان تاوتوێ کرد. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەنگاریا "سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ پێكه‌وژيان و لێبورده‌يى و پاراستنى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان به‌تايبه‌تيش پێكهاته‌ى مه‌سيحى و ئێزدى."
سەرۆکی هەنگاریا لە یەکەم سەردانیدا بۆ هەرێمی کوردستان، پێشنیوەڕۆی رۆژی هەینی، 09-12-2022، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرد. دواتر سەرۆکی هەنگاریا سەردانی ئەلقۆش و تسلقۆفی کرد و، بۆ ئێوارە گەڕایەوە هەولێر و میوانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو.
دوای ئێوارەخوانەکە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا کۆبوونەوە. لەبارەی کۆبوونەوەی نێوانیان، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌نگاريا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى عێراق به‌گشتى، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەنگاریا "خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش" لەنێوان هەرێمی کوردستان و هەنگاریا دووپاتدەکەنەوە و "هه‌روه‌ها به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به پێويست زانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش."
وەک لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بەو سەردانەی سەرۆکی هەنگاریا بۆ هەرێمی کوردستان، "سه‌ردانه‌كه‌ى به نيشانه‌ى پشتگيرى له هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا و سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى سه‌ربازيى هه‌نگاريا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها يارمه‌تيى مرۆيييان به‌تايبه‌تى بۆ مه‌سيحى و ئێزدييان ده‌ربڕى."
کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا "سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی له تێكشكاندنى داعشدا ده‌ربڕى و به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و كارى پێكه‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ نه‌هێشتنى تيرۆر دووپاتكرده‌وه." ئەوە بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
هەروەها سەرۆکی هەنگاریا "داعش و تيرۆرى به مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئازادى و ديموكراسى له قه‌ڵه‌م دا و سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ پێكه‌وژيان و لێبورده‌يى و پاراستنى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان به‌تايبه‌تيش پێكهاته‌ى مه‌سيحى و ئێزدى."
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها "په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراق، شه‌ڕ له ئۆكراينا و لێكه‌وته‌كانى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش" تەوەرێکی دیکە بوون و گفتوگۆیان لەسەر کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ