قوباد تاڵەبانی: هەفتەی داهاتوو پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخراوە بۆ هەفتەی داهاتوو.
 
قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەت قۆناخی باشی بڕیوە، سەردانمان بۆ بەغدا دەرفەتێکی باش بوو بۆ ئەوەی لە دیدگەی لایەنە عێراقییەکان تێبگەین."
 
قوباد تاڵەبانی لەبارەی سەردانەکەی دوو رۆژی رابردووی بۆ بەغدا زیاتر گوتی: "زۆربەی لایەنەکانمان بینی، هەست بە پرۆسەیەکی رێکخراو و جێگیر دەکەین، هیوادارین ببێتە مایەی پێکهێنانی حکومەتێکی فیدراڵی."
 
قوباد تاڵەبانی: بەشێک دەبین لە سیاسەتی ستراتیجی بۆ عێراق
 
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، "سەردانەکە دەرفەتێک بوو بۆ تێگەیشتن لەو روئیایەی لە بەغدا هەیە، هەروەها روئیای خۆمان وەکو یەکێتی پێشکێشی لایەنەکان کرد، ئێمە حیزبێکی عێراقین و بڕوامان بە عێراقێکی بەهێز هەیە، چونکە هەرێمی کوردستانیش لەچوارچێوەی عێراقێکی بەهێز بەهێز دەبێت."
 
گوتیشی: "بەشێک دەبین لە داڕشتنی سیاسەتێکی ستراتیجی بۆ ئەوەی عێراق بخرێتە سەر رێڕەوێکی راست و دروست لە ئابووری و سیاسی، لەنێویشیاندا چارەکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا."
 
"پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە"
 
قوباد تاڵەبانی، هاوکات سەرۆکی تیمی یەکێتیشە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پۆستی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەیە، لەبارەی دانوستاندنی نێوان پارتی و یەکێتی گوتی: "هەفتەی داهاتوو پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە، بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆببینەوە، بەڵام دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو."
 
"مووچەی مانگەکانی 11 و 12 نافەوتێن"
 
لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەدا پرسیاری بەربژێری سەرۆککۆماری عێراق لە قوباد تاڵەبانی کرا و لە وەڵامدا گوتی: "کاندیدمان نییە بەڵام دەمانبێت و جارێ نازانین کێیە."
 
لەبارەی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش گوتی: "کاردەکەین بۆ ئەوەی نەفەوتێ، دڵنیاشم نافەوتێ، بەردەوام کاردەکەین بۆ ئەوەی پرۆسەکە نەوەستێت، ئێستا لیستەکان ئامادە دەکرێن و نەوتیش هەناردە دەکرێت."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی ورمێ.

ئەنفلەوەنزا دەرگای قوتابخانەکانی ورمێی داخست

بەهۆی خێرا بڵاوبوونەوەی پەتای وەرزیی ئەنفلەوەنزا، ئەمڕۆ لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگای ورمێ پشوو راگەیێندرا. هاوکات لە پارێزگاکانی کرماشان و ئیلامیش بۆ رێگری لە تەشەنەسەندنی پەتاکە، دەوامی قوتابخانە سەرەتاییەکان راگیران.