نێچیرڤان بارزانی: کۆمەڵگەی کوردستانی لە هەمووکات زیاتر پێویستی بە خامەی نووسەرانە

10-02-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە تەواوی نووسەران دەکات و دەڵێت: "هه‌رێمى كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى له‌ هه‌موو كاتێك زياتر پێويستى به‌ خامه‌ى نووسه‌رانه."
 
لە یادی 55 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 10ـی شوباتی 2025 پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نووسەرانی کورد کرد. 
 
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "به‌ گه‌رمى پيرۆزبايی يادى 55 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورد، له ته‌واوى نووسه‌رانى كورد له‌ هه‌ر كوێيه‌ك بن، ده‌كه‌م و هيواى به‌رده‌واميى پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم."
 
"ئاماده‌يى و رۆڵ و خزمه‌تى پيرۆزی [نووسەرانی کورد] له‌ بره‌ودان به‌ زمان و وێژه‌ى كوردى، به‌رز ده‌نرخێنم." نێچیرڤان بارزانی وای گوت. 
 
لە بەشێکی دیکەی پیرۆزباییەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیکردەوە کە "نووسه‌رانى كورد هه‌ميشه‌ دڵسۆزانه‌ له‌پێناو پاراستنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانيى كورد و كوردستان، بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى هۆشيار و پێشكه‌وتوودا، كار و خزمه‌تيان كردووه‌ و ره‌نجێكى زۆريان كێشاوه‌."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان باس لەوەش دەکات کە نووسەرانی کورد "رۆڵێكى به‌رچاويان له‌ قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوور و به‌هاكانى پێكه‌وه‌ژيان، يه‌كترقبووڵكردن و لێبوورده‌يى له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستاندا گێڕاوه‌" و، "وەکو هەمیشە" پشتیوانیان دەبن.
 
نێچیرڤان بارزانی لە یادی 55 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد دەڵێت: "له‌ قۆناخه‌كانى رابردوودا نووسه‌رانى كورد رۆڵى ئه‌رێنييان گێڕاوه‌، ئێستاش له‌ دۆخى ئه‌مڕۆدا، هه‌رێمى كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى له‌ هه‌موو كاتێك زياتر پێويستى به‌ خامه‌ى نووسه‌رانه‌ كه به‌رپرسانه‌ و به‌ بير و پره‌نسيپى جوان، رۆڵى خۆيان له‌ ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و به‌رگريكردن له‌ ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانى كوردستاندا بگێڕن."
 
لە کۆتایی پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: "له‌م ياده‌دا سڵاو بۆ گيان و يادى ئه‌و نووسه‌رانه ده‌نێرين و به‌ڕێزه‌وه‌ به‌بيريان ده‌هێنينه‌وه‌ كه‌ به‌ هه‌موو هێز و توانايانه‌وه‌ خزمه‌تيان به‌ وشه‌ و زمان و كولتوورى كوردى كردووه‌."
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: چاودێری ئەو پارەیە دەکەین کە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو کۆدەکرێتەوە

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە هەڵمەتی رووداو بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە، دەچێتە سەر هەژمارێکی بانکیی حکومی و وەک داهاتی گشتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بە شەفافی بەڕێوەدەبرێت.