رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی پیاوێکی بەساڵاچوویان لە ناوچەی سەرچنار دۆزیوەتەوە "کە لە سەرما رەقبووەتەوە".
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە ناوچەی سەرچنار تەرمی پیاوێکی بەتەمەنیان دۆزیوەتەوە کە سەرووی 70 ساڵ دەبێت.
لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی گوتی، پشتڕاستکراوەتەوە کە بەهۆی سەرماوە رەق بووەتەوە.
بەگوتەی کەسوکاریشی، بەساڵاچووەکە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە (ئەلزەهایمەر)ی هەیە و سێ چوار رۆژە لە ماڵەوە دەرچووە.
دوای دیارنەمانی، کەسوکارەکەی لە بنکەی پۆلیسی سەرچنار سۆراخی بەساڵاچووەکەیان کردووە.
تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکیی سلێمانی کراوە و لەدوای دەرچوونی پشکنینەکان، رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ