رووداو دیجیتاڵ
مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ لە گوندێکی سنووری کەرکووک بە "سێ گولـلە" باوکی خۆی کوشت.
عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رووداوەکە دوای ئەوە هات پیاوێک لەگەڵ هاوژینەکەی بووەتە دەمەقاڵێیان و لە هاوژینەکەی داوە، دواتر کوڕەکە لە تۆڵەی لێدان لە دایکی، سێ گولـلەی بە باوکیەوە ناوە و کوشتوویەتی.
رووداوەکە لە گوندی عەبدوڵڵا غانم بووە لە سنووری داقووق لە پارێزگای کەرکووک.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، مێرمنداڵەکە ناوی موئەیەدە و باوکیشی ناوی موهەننەدە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ