دەزگای روانگە دەڵێت لە کەسنەزانی هەولێر 18،500 دار زەیتوونیان چاندووە

10-03-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو  دیجیتاڵ 

دەزگای روانگە رایگەیاند لە دوو ساڵی رابردوودا نزیکەی 18 و 500 دار زەیتوونیان لە کەسنەزانی هەولێر چاندووە. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی رۆژی یەکشەممەی رێکخراوەکە، ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی رێکخراوەکە سەرپەرشتیی پڕۆژەکە دەکات کە لە ساڵی 2023ـوە دەستیپێکراوە بۆ چاندنی 20 هەزار دار زەیتوون لە ناحیەی کەسنەزان. 
 
بەرپرسانی روانگە بە سەرۆکایەتیی حەسەن عەلائەدین، بەڕێوەبەری رێکخراوەکە رۆژی یەکشەممە لەگەڵ تیمێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بێگەرد تاڵەبانی، کۆبوونەوە. 
 
دەزگای روانگە دەڵێت "سەرنجی گفتوگۆکان لەسەر خێراکردنی شیاندنەوەی سیستمی ژینگەیی، رێکارەکانی خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکی کەشوهەوا" و، چەند پڕۆژەیەکی دیکەی سەرانسەریی هەرێمی کوردستان بوو. 
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکان کێڵگەی دار زەیتوونەکانی کەسنەزان بووە، کە ئامانج لێی "بەپیتکردنەوەی خاکی لاواز و زیادکردنی فرەچەشنیی زیندەییە لەو ناوچەدا."
 
پڕۆژەکەی کەسنەزان بەشێکە لە هەڵمەتێکی بەرفراوانتر کە لە ژێر ناونیشانی "کوردستانی سەوز" بۆ زیادکردنی رێژەی سەوزایی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2020ـەوە دەستیپێکراوە و، "تاوەکو ئێستا زیاتر لە 200 هەزار درەخت چێنراون."
 
روانگە دەڵێت "لە قۆناخەکانی داهاتوودا، بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی سەلاحەددین، چاودێریی گەڕانەوەی ژیانی کێوی و شیکردنەوەی خاک بۆ ئەو ناوچانە دەکرێت کە دووبارە کراونەتەوە بە دارستان."
 
روانگە ئاماژە بەوە دەکات، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە داهاتوودا چەند سیاسەتێک پەیڕەو دەکەن بۆ راکێشانی وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت لە سەوزکردنەوەی ناوچەکان، پشتیوانیشی بۆ پڕۆژەکانی روانگە لەو بارەیەوە راگەیاند. 
 
روانگە دەڵێت "لە کاتێکدا هەولێر بە ناجێگیریی کەشوهەوادا دەڕوات، هاوبەشەکان پێشبینی دەکەن پڕۆژەی باخی زەیتوون کە ئێستا نزیکە لە تەواوبوون، چەند سوودێکی هەبێت، لە نێویاندا خاوکردنەوەی بەبیابانبوون، باشکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی و رەخساندنی رێگەی ئابووریی نوێ بۆ کۆمەڵگە گوندنشینەکان."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.