وەستایەکی چاککردنەوەی مۆبایل: لە مانگی رەمەزاندا مۆبایل شکاندن زۆر بوو

10-04-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەستایەکی چاککردنەوەی مۆبایل لە شاری هەولێر دەڵێت، لە مانگی رەمەزاندا خەڵكێکی زۆر بۆ چاککردنەوەی مۆبایلەکانیان سەردانیان کردووە. بەپێی بەدواداچوونەکانیشی دەرکەوتووە زۆربەی ئەو مۆبایلانە شکێندراون و بە دیوار و زەویدا دراون.
 
هاوکار قادر، کە پیشەی چاککردنەوەی مۆبایلە بە رووداوی گوت، لە مانگی رەمەزاندا تێبینی کردبوو خەڵكێکی زۆر بۆ چاککردنەوەی مۆبایلەکانیان سەردانیان کردووە، تێبینی ئەوەشی کردووە، کە زۆربەی ئەو مۆبایلانەی بۆی دەهێندران بە دیوار یان زەویدا درابوون، واتە لە کاتی تووڕەبووندا شکێندرابوون.
 
هاوکار قادر، کە 21 ساڵە مۆبایل چاکدەکاتەوە، گوتی لە مانگی رەمەزاندا رۆژانە 5 بۆ 6 کەس، کە مۆبایلەکانیان شکاوە، سەردانیان کردووە، لە کاتێکدا پێش رەمەزان، هەفتانە 2 بۆ 3 کەس بۆ هەمان مەبەست سەردانیان کردووە.
 
بە گوتەی ئەو وەستایە، بەشێک لەوانەی چوونەتە لای دانیان بەوەداناوە، کە بە رۆژوو بوون و لە کاتی تووڕەبووندا، مۆبایلەکانیان شکاندووە.
 
سەبارەت بە تێچووی چاککردنەوەی مۆبایلەکانیش، هاوکار قادر گوتی، "تێچووەکە بەگوێرەی ئەو زیانەی بەر مۆبایلەکە کەوتووە، بە تێکڕا تێچووی چاککردنەوەی هەر مۆبایلێک لە نێوان 50 بۆ 60 هەزار دینارە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."