جێگری پارێزگاری سلێمانی: دووشەممە زیانلێکەوتووانی بازاڕی دارەسووتاوەکە قەرەبوو دەکرێنەوە

10-04-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

جێگری پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، دووشەممەی داهاتوو، سەرجەم زیانلێکەوتووانی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە قەرەبووەکانیان وەردەگرن. گوتیشی، دووکانەکان لە پاشماوەی ئاگرکەوتنەوەکە پاککراونەتەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-04-2025، شاهۆ عوسمان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی ئاگرکەوتنەوەکەی 5ـی نیسانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی رایگەیاند، ''ئێستا شوێنی رووداوەکە پاککراوەتەوە و تەنیا ماوەتەوە زیانلێکەوتووان قەرەبووبکرێنەوە.''
 
پێشتر نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێـمی کوردستان بڵاوی کردبووەوە کە بەگوێرەی ئەو راپۆرتەی بەرگریی شارستانی لەبارەی رووداوەکەوە ئامادەی کردووە، لە ئاگرکەوتنەوەکەدا زیان بە 116 دووکان و چوار شوێنی دروستکردنی خواردنی خێرا کەوتووە، کە بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی سەرجەمیان بەگوێرەی قەبارەی زیانەکانیان قەرەبوو دەکرێنەوە. 
 
جێگری پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، ''خەمڵاندنی زیانی بەشێک لە دووکانەکان دواکەوتبوو کە ئەمڕۆ بۆ ئەوانیش خەمڵاندنیان بۆ کرا، بۆیە رۆژی دووشەممە دیاریکراوە بۆ ئەوەی سەرجەم ئەو خۆشەویستانە قەرەبووەکانیان وەربگرنەوە.''
 
ئاگرکەوتەنەوەکە بەرەبەیانیی رۆژی شەممە 5ـی نیسان، لە بەشێکی دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی روویدا و، زیاتر لە یەک ملیار دینار زیانی لێکەوتووەتەوە.
 
تاوەکو ئێستا کەسێک لەسەر رووداوەکە دەستبەسەرە. سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی گوت ''شەوی پێش ئاگرەکە، کەسێک لەنێو بازاڕی دارەسووتاوەکە کە خۆی لەوێ کاسبکارە، سەرقاڵی لەحیمکردن بووە، بە تۆمەتی ئەوەی هۆکاری ئاگرەکە بێت، دەستبەسەر کراوە".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."