بە بڕیاری کۆمیسیۆن کۆنفرانسەکەی بزووتنەوەی گۆڕان لە کوردسات دواخرا

10-04-2025
سۆران حوسێن
A+ A-

هەولێر دیجیتاڵ

کۆنفرانسی باڵی کوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان کە بڕیار بوو ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت، بە فەرمانی کۆمیسیۆن دواخرا بۆ 26ـی ئەم مانگە.
 
بەرپرسێکی باڵا لە بزووتنەوەی گۆڕان (باڵی کوردسات) ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لەسەر بڕیاری کۆمیسیۆن بڕیارمان دا ئەمڕۆ کۆنفرانس ببەستین، هەر لەسەر بڕیاری ئەوانیش کۆنفرانسەکە دواخرا".
 
بە گوتەی ئەو بەرپرسەی بزووتنەوەی گۆڕان،  کۆنفرانسەکە بە فەرمانێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ 26ـی نیسانی 2025 دواخراوە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئامانجی سەرەکیی دواخستنی کۆنفرانسەکەی ئەمڕۆی بەشێکی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ئەوەیە، بەشەکەی دیکەش لە هەمان کۆنفرانسدا بەشداری بکەن.
 
رووداو زانیویەتی، هەردوو باڵەکەی گۆڕان گفتوگۆیان هەبووە لە یەک کۆنفرانسدا بەشداری بکەن، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ رێکنەکەوتوون.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، یەکێک لە مەرجەکانی بەشداربوون لە کۆنفرانسی بەشی کوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان کە بەشەکەی دیکە هەیانە، بەستنی کۆنفرانسەکەیە لە گردی زەرگەتە، بەرپرسانی گۆڕانی کوردساتیش ئەوە رەتدەکەنەوە.
 
بە گوتەی بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان - باڵی کوردسات بۆ رووداو، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق خۆیان شوێنی کۆنفرانسی حیزبەکە دیاری دەکەن، ئەگەر ئەمڕۆ کۆنفرانس بکرابا، لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی دەکرا و پێشتر ئەو شوێنەیان بۆ دیاریکراوە.
 
گۆڕان لە کوردسات دەڵێن: "بە نووسراوی فەرمی کۆمیسیۆن لە دواخستنەکە ئاگاداری کردووینەتەوە و ئێمەش بە بڕیارەکەوە پابەندین و ئامادەین بە بەشداری ئەوان لەو کاتەی دیاریکراوە کۆنفرانسی گشتی بکەین".
 
05ی ئەم مانگە، باڵی گردی زەرگەتەی بزووتنەوەی گۆڕان کۆنفرانسی گشتییان بەڕێوەبرد، بەڵام دوای کۆنفرانسەکە رایانگەیاند، "بە دەستوەردانی حیزبی، کۆمیسیۆن بەشداریی نەکردووە".
 
هەردوو باڵەکەی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێن، نووسراوی کۆمیسیۆنیان هەیە. باڵی کوردسات دەڵێت، بە نووسراوی ژمارەی 875 کە لە 27-03-2025 دەرچووە، ئاگادارکراوبوونەوە کە 10ـی نیسان کۆنفرانس ببەستن و دواتر دواخراوە.
 
پێشتریش باڵی گردی زەرگەتەی حیزبەکە رایگەیاندبوو، 20-02-2025 فەرمانگەی پارت و رێکخراوە سیاسییەکان بە نووسراوی ژمارە 207 داوای لێکردوون وەک گۆڕان لە گردەکە و لە 05ـی نیسان کۆنفرانس بکەن. هەرچەند لەو رۆژە کۆنفراس کرا، بەڵام بەرپرسانی کۆمیسیۆن بەشدارییان نەکرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی و شاندە فەرەنسییەکە باسییان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرد.

نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی فەرەنسی جەخت لە بەردەوامی هاریکارییە هاوبەشەکان دەکەنەوە

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ جه‌نه‌راڵ فرانسوا تريكۆ، نوێنه‌ری باڵای فه‌ره‌نسا له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و شاندێکی یاوه‌ری کرد.