بەکارهێنانی وزەی خۆر بۆ کارەبا لە کەرکووک زیادیکردووە؛ موەلیدە ناهێڵن

10-05-2024
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
دانانی وزەی خۆر لە گوندێکی حەویجە
دانانی وزەی خۆر لە گوندێکی حەویجە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

چوار مانگە دانیشتووانی گوندێکی سنووری شارۆچکەی حەویجە لە بری کارەبای نیشتمانی و موەلیدەی ئەهلی سوود لە وزەی خۆر دەبینن بۆ دابینکردنی کارەبا.
 
گوندەکە ناوی تارفازڵە و 50 ماڵی تێدایە، هەمووان لەسەر ئەرکی خۆیان ئەو سیستمەیان داناوە.
 
محەممەد یوسف، دانیشتووی گوندەکەیە و دەڵێت، "24 کاژێر کارەبامان هەیە، لە دەنگ و دووکەڵی موەلیدەش رزگارمان بووە." 
 
زۆربەی گوندنشینانی حەویجە سیستمی سۆلەریان هەیە و بەشێکیان لە کێڵگە و باخەکانیان بەو سیستمە کاردەکەن.
 
ماوەی ساڵێکیشە بەشێکی زۆری دامودەزگا حکومییەکانی کەرکووک، بۆ دابینکردنی کارەبا کار بە سیستمی وزەی خۆر دەکەن، لەوانە فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووک بە دانانی سیستمی وزەی خۆر، 1200 ئەمپێر کارەبای هەیە.
 
ئەشرەف سابیر، بەرپرسی ئەندازیاری لە فەرمانگەی کشتوکاڵ دەڵێت، گۆڕەپانێکی چۆڵیان هەبووە، "کردمانە پارکی ئۆتۆمبێل و بە سیستمی وزەی خۆر دامان پۆشی و 400 ئەمپێر کارەبامان لە قۆناخی یەکەم پێدەدات، 800 ئەمپێری دیکەش هەیە هێشتا نەخراوەتە کار، فەرمانگەکە 1400 ئەمپێری پێویستە و ئەم سیستمە ئەو بڕە دەستەبەر دەکات."
 
ئیدارەی کەرکووک بە پڕۆژەیەکی سێ قۆناخی دەیەوێت، لە ماوەی شەش بۆ حەوت ساڵدا کارکردن بە کارەبای نیشتمانی و موەلیدە لە تەواوی دامودەزگەکان نەهێڵێت و لە قۆناخی یەکەمدا سیستمی وزەی خۆری بۆ 92 فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی داناوە. 
 
شێروان نووری، بەرپرسی کۆمپانیایەک کە سیستمی سۆلەر دابین دەکات، دەڵێت، "ئەم پڕۆژەیەمان لە ساڵی 2023 وەرگرت بۆ دانانی سیستمی وزەی کارەبا بۆ 92 پێگە لەنێو شار و قەزا و ناحیەکان، ئەگەر لە ماوەی شەش بۆ حەوت ساڵی داهاتوو فەرمانگەکانی حکومەت لەم شارە کار بە وزەی خۆر بکەن، ئەو موەلیدەیە بە تەواوەتی نامێنێت و ژینگەش پاک دەبێتەوە."
 
تێچووی بەرهەمهێنانی یەک ئەمپێر کارەبا لە باشترین جۆرەکانی سیستمی وزەی خۆر 200 بۆ 250 دۆلاری پێویستە. پڕۆژەکەش بە دۆستێکی باشی ژینگە دادەنرێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ناوەندی قەزای شنگال.

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

وادەی وەرگرتنی سیڤیی بەربژێران بۆ پۆستی قایمقامی شنگال تەواو بوو و 10 کەس سیڤی خۆی ناردووە، لیژنەیەک وردبینیی لە سیڤییەکان دەکات و سێ لە سیڤییەکان دەداتە ئەنجوومەنى پارێزگا بۆ ئەوەى بە دەنگدان یەکێکیان دیاری بکرێت.