لە سنووری سەردەشت کۆڵبەرێک کوژرا

10-05-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەیەکی سنووریی شارەکە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا. لە سەرەتای ئەم مانگەوە ئەمە پێنجەم کۆڵبەرە لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەکوژرێت.
 
بەپێی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە 9ی ئایاری 2024، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ناوچەیەکی سنووریی شاری سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە، لە ئەنجامدا کەسێک بە ناوی سالار ئەحمەدی کوژراوە.
 
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ دەڵێت، "هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بە چەکی دۆشکە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان بوون و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی سالار ئەحمەدی کوژراوە."
 
کۆڵبەرە کوژراوەکە خەڵکی گوندی نەڵاسی سەر بە شاری سەردەشتە لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان.
 
لە سەرەتای ئەم مانگەوە، ئەمە پێنجەم کۆڵبەر و کاسبکاری کوردە کە لە سنوورەکانی بانە، سەقز و سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون.
 
لە مانگی نیساندا لانیکەم چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و 33 کۆڵبەریش بریندار کراون. 
 
لە مانگی ئاداریشدا، لانیکەم 13 کۆڵبەر و کاسبکار گیانیان لەدەستداوە کە چوار کەسیان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، چوار کەس بەهۆی کەوتن لە بەرزاییەکانەوە، دوو کەس بەهۆی رەقبوونەوە، کەسێک بە جەڵتەی دڵ و دوو کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ بوو، هەروەها لەو مانگەدا 78 کۆڵبەریش بریندار ببوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.