ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بانگهێشتنامەیان بۆ کۆبوونەوە بەدەست نەگەیشتووە

10-08-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سبەی وادە یەک مانگییەکەی بەردەم ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی پارێزگار تەواو دەبێت. 
 
دەنگۆ هەیە ئەمڕۆ ئەنجوومەنەکە لە بەغدا بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن کۆبێتەوە، بەڵام بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنەکە دەڵێن، تاوەکو ئێستا بانگهێشتنامەیان بەدەستنەگەیشتوە.
 
ئەمڕۆ شەممە، 10-08-2024، رەعد ساڵح جبووری، ئەندامی پێکهاتەی عەرەبی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تاوەکو ئێستا بە فەرمی هیچ بڕیارێک نییە کە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن کۆبێتەوە".
 
بەگوتەی رەعد ساڵح جبووری، ئەو هەواڵانەی لەو بارەیەوە هەن تەنیا قسەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن و رایگەیاند: "رێککەوتن لەگەڵ هیچ لایەنێک بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک نەکراوە".
 
پارتی دیموکراتی کوردستان دوو کورسی لە ئەنجوومەنەکە هەیە. شۆخان حەسیب، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی پارتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، " تاوەکو ئێستا بە فەرمی بانگهێشتنامەمان بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەن بەدەست نەگەیشتووە، لەکاتێکدا بەگوێرەی یاسا دەبێ 24 کاژێر پێشتر ئاگاداربکرێینەوە". 
 
ئەندامەکەی فراکسیۆنی پارتی دەڵێ، بەگوێرەی مادەی 35 بڕگەی 13ی یاسای پارێزگاکان، دەبێ هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە بەشداری هەموو پێکهاتەکان بێت و نابێ هیچ پێکهاتەیەک پەراوێز بخرێ.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.