کەمپی مەخموور بۆردوومان کرا

10-09-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رێگەی درۆنەوە نێو کەمپی پەنابەرانی مەخموور بۆردوومان کرا و بەهۆیەوە بریندار هەیە. ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەواش دەڵێت، "چەکدارێکی پەکەکە کراوەتە ئامانج."

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رووداوی گوت، "لە بۆردوومانەکەدا سێ ژن بریندارن،" بەڵام تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ گیانلەدەستدانێک تۆمار نەکراوە. 

بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، بۆردوومانەکە لە رێگەی درۆنەوە لە کاژێر 05:05ی ئێوارەی سێشەممە 10ی ئەیلوول کراوە، برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە.
 

هیشام هاشمی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئێوارەی ئەمڕۆ درۆنێکی تورکی، ماتۆڕسکیلێکی چەکدارانی پەکەکەی لەنێو کەمپی مەخموور کردووەتە ئامانج و قوربانی هەیە."

 
کەمپی مەخموور، دانیشتووانەکەی پێی دەڵێن کەمپی (شەهید رۆستەم جوودی)، لە ساڵی 1998ـەوە لە بناری چیای قەرەچووخ لە رۆژهەڵاتی مەخموور بۆ پەنابەرانی کوردی باکووری کوردستان دروستکراوە.

بەپێی ئامارەکانی ئیدارەی مەخموور، نزیکەی 10 هەزار کەس لە کەمپەکەدا نیشتەجێن. تورکیا زیاتر لە جارێک رایگەیاندووە، کەمپەکە بووەتە شوێنی پێگەیاندنی ئەندامانی پەکەکە و تاوەکو ئێستا چەند جارێک بۆردوومانی کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

راماڵینی بەفر لە شەقامێکی ملەی ژاڵانەی پارێزگای سنە

بەهۆی بارینی بەفرەوە لە ملەی ژاڵانەی پارێزگای سنە ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە

بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای سنە دەڵێت، بەهۆی بەفرەوە لە ملەی ژاڵانەی پارێزگاکە هاتووچۆ ئەستەم بووە و داوا دەکات بۆ کاری زۆر پێویست نەبێ رێگەکە بەکارنەهێنن