سوپای عێراق رێگە نادات جووتیارانی کورد لە سنووری سەرگەڕان زەوییەکانیان بکێڵن

10-11-2024
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
رێگریی سوپای عێراق لە جووتیاران
رێگریی سوپای عێراق لە جووتیاران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

فیرقەی هەشتی سوپای عێراق، رێگەنادات جووتیارانی کورد لە سنووری سەرگەڕان زەوییەکانیان بکێڵن و مەڕەکانیان بلەوەڕێن.
 
بەهرام میرزا، لە گوندی شەناغە خاوەن زەوی و زیاتر لە 100 سەرمەڕە؛ لە ترسی هەمەڕی سوپای عێراق، زەوییەکەی نەکێڵاوە و مەڕەکان بۆ لەوەڕ دەباتە سەر زەوییەکی وشک لە نزیک ماڵەکەی.
 
بەهرام میرزا بە رووداوی گوت "کە وەرزی پاییز دێت، ناوێرین زەوی بکێڵین. دەچین گاز دەکڕین، ناوێرین بیبەینەوە گوند و نازانین چۆن بیخەینە نێو تراکتۆر و زەوی پێبکێڵین. هەر کە دەنگی تراکتۆر دێت، هەمەڕی سوپا دەگاتە سەرمان، جاری وا هەیە لە بازگەکانیش گێچەڵمان پێ دەکرێت و ناتوانین قسە بکەین، هەموو ئەمانە لەبەرئەوەی ناسنامەمان کوردە."
 
رێگرییەکانی سوپای عێراق بەشێکی جووتیارانی کوردی گوندەکانی سەرگەڕانی بێ کار کردووە و تەنیا لە زەوییەکانیان دەڕوانن.
 
برایەکی ئەحمەد کانەبی بە تراکتۆر لەسەر زەوییەکەی بووە کاتێک دوو هەمەڕی سوپای عێراق، دەستگیریان کرد و تائێستا لە زیندانە.
 
ئەحمەد کانەبی دانیشتووی گوندی پەلکانە بە رووداوی گوت "براکەم نەخۆشە و چارەسەر بەکاردەهێنێت، سوپا بردی بۆ بنکەی پۆلیسی سەرگەڕان و گوتیان ئەمە دەبێت لە زیندان دا بێت تاوەکو رۆژی یەکشەممە و بە کەفالەتیش ئازاد نەبێت! باشە ئەمە کار و ئەرکی سەربازییە کە دێت پشتگیریی لە جووتیاری مەدەنی دەکات لە دژی نەتەوەیەکی دیکە! بەڵام جووتیار عەرەبە و سوپا عەرەبن و پاڵپشتی یەکتر دەکەن! ئێمەش کوردین و بێ دەسەڵاتین."
 
ئەحمەد عەزیز دانیشتوویێکی دیکەی گوندی پەلکانە دەڵێ "حەق وایە ئەوان بووەستن و چاوەڕێی بڕیاری پەرلەمانی عێراق بکەن، ئەگەر بڕیارەکانی پەرلەمان لە بەرژەوەندیی ئەوان دا بوون؛ ئێمە زەوییەکانیان بە تۆوکراوی بۆ جێدەهێڵین."
 
جوڵە و رێگرییەکانی سوپای عێراق لەسەر داوای عەرەبی هاوردەیە و، کاری جووتیارییان لە گوندەکانی پەلکانە، شەناغە، سەربەشاغ و گابەرەکە بەتەواوەتی راگرتووە.
 
دانیشتوویێکی دیکەی گوندی پەلکانە بەناوی عەلی رەحمان دەڵێ "لێ ناگەڕێن ئاوبدەین و زەوی بکێڵین. ئەو رۆژە زەویی خۆم سووتاندووە و دەستگیرکراوم، رەوانەی دادگە کراوم، دادوەر دەڵێت بڕۆ لە فەرمانگەی کشتوکاڵ بپرسە بزانن ئەم پیاوە چەنێک زەویی سووتاندووە، ئێ ئەمە هەمووی کێچەڵە."
 
عەرەبە هاردەکانی سنووری سەرگەڕان بەدوون و لە ساڵی 1975 هێنراونەتە سنوورەکە، وەکو دیاری زەوی کوردیان بە گرێبەست پێدراوە، ئەگەرچی لە دوای ساڵی 2003 قەرەبووی ماددەی 140ـیان پێدراوە، بەڵام لەدوای هێرشەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017ـەوە دووبارە گەڕاونەتەوە سنوورەکە و داوای زەویی کورد دەکەن.
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.