نێچیرڤان بارزانی هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنسووڵی ئێران دەخوازێت لە ئەرکی داهاتوویدا

10-11-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆنسووڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت لە ئەرکی داهاتوویدا.
 
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 10-11-2024) نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی لە کۆنسووڵی گشتیی ئێران کورد و له‌ ديدارێكدا به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ی‌، ستايشى رۆڵى نه‌سروڵڵا ره‌شنوودى، كونسووڵى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێرانی له‌ هه‌ولێر كرد له‌ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان.
 
نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست نه‌سروڵڵا ره‌شنوودى له‌ ئه‌ركى داهاتوويدا سه‌ركه‌وتوو بێت.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێ ره‌شنوودى لە کۆبوونەوەکەدا سوپاس و پێزانينى پێشكه‌شی لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان کردووە بۆ پشتگيرى و هاوكارييان بۆ خۆى و كونسوڵخانه‌ى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌ هه‌ولێر، لەپێناو سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كانيان. 
 
هەر لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی کاتی دروستبوونی لافاو لە سنووری چەمچەماڵ

کۆمیسیۆنی بووژاندنەوەی چەمچەماڵ: راپۆرتی لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی لافاوەکە دەدرێتە قوباد تاڵەبانی

سەرۆکی کۆمیسیۆنی خزمەتگوزاری و بووژاندنەوەی چەمچەماڵ رایدەگەیێنێت، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکان و لایەنە کەمتەرخەمەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ راپۆرتەکەیان تەواو کردووە، ئەمڕۆ پێشکێشی جێگری سەرۆکوەزیرانی دەکەن. هاوکات وردەکاریی قەرەبووکردنەوە و چۆنێتیی دیاریکردنی زیانەکان بە شێوازی ئەلیکترۆنی ئاشکرا دەکات