ڤیدیۆی کامێرای چاودێری؛ لە کەرکووک چوار سەگ پەلاماری منداڵێکی 9 ساڵان دەدەن و گیان لەدەستدەدات

11-01-2025
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
وێنەیەکی ئەلندی تەمەن 9 ساڵان
وێنەیەکی ئەلندی تەمەن 9 ساڵان
A+ A-

رووداو-کەرکووک

لە یەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانی کەرکووک، سەگی بێلانە پەلاماری منداڵێکی 9 ساڵانی دا و منداڵەکە گیانی لەدەستدا. ڤیدیۆی کاتی پەلاماردانەکە لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراوە.
 
بەگوێرەی ڤیدیۆکە، چوار سەگی بێلانە پەلاماری ئەلند ئەیمەنی تەمەن 9 ساڵان دەدەن و بە سەختی برینداری دەکەن، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
 
رووداوەکە لەنێو دۆڵێکی نزیک پڕۆژەی جوان سیتی بووە لە کەرکووک. ئەلند پێش ئەوەی شۆفێرەکەی بێت و بیباتەوە بۆ ماڵ، لەگەڵ چەند هاوپۆلێکی چوونەتە نێو دۆڵەکە و لەوێ سەگ پەلاماری داوە. 
 
سدیق سابیر، خاوەن پڕۆژەی جوان سیتی دەڵێت، "منداڵەکان لێرە یارییان کردووە و چاوەڕێی باوکیان بوون تاوەکو بێت بەدوایاندا، لە کامێراکاندا دەرکەوتووە کە چوونەتە خوارەوە و سەگەکان پەلاماریان داوە، سێ بۆ چوار سەگ دەبوون کە پەلاماری منداڵەکەیان داوە".
 
دوای پەلاماری سەگەکان، بەخێرایی ئەلند گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام دوای چەند خولەکێکی کەم، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. سەگەکان پەلاماری قوڕگ، سنگ و گورچیلەی ئەلندیان داوە.
 
عیزەدین ئەحمەد، باپیری ئەلند بە رووداوی گوت، "ئێمە دەمانەوێت ئەم شوێنانە بپارێزرێت بۆ ئەوەی منداڵی دیکە بەر پەلەماری سەگ نەکەوێت، کوڕی ئێمە رۆیشت و سوپاسگوزاری خواین، بەڵام دەبێت رێگری بکرێت لە دووبارەبوونەوەی، عەیبە بۆ حکومەتێک نەتوانێت لە چەند شوێنێکدا سەگی بێلانە لەنێوببات". 
 
بەپێی ئاماری فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک، لە ماوەی ساڵێکدا بەهۆی پەلاماری سەگەوە، 8 منداڵ گیانیان لەدەستداوە و 11ی دیکەش بە سەختی بریندار بوونە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە نووری عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.