لە جۆلەمێرگ بوومەلەرزەیەک روویدا و لە مێرگەسۆر هەستی پێکرا

11-02-2024
سۆران حوسێن
نیشانەکردن بوومەلەرزە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بوومەلەرزەیەک لە سنووری گەڤەر روویدا و لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەستی پێکرا.
 
بوومەلەرزەکە کاژێر 07:36ـی ئەمڕۆ (یەکشەممە, 11-2-2024) بە گوڕی 4.4 پلەی رێختەر روویدا.
 
سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە سنووری شارۆچكەی گەڤەر سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ روویداوە.
 
بوومەلەرزەکە لە سنووری قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگەی هەولێر هەستی پێکرا.
 
حەمەید حەسەن، بەرپرسی بەشی بوومەلەرزەزانی لە کەشناسیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "چەقی بوومەلەرزەکە سنووری نێوان پارێزگەکانی هەولێر و جۆلەمێرگ بووە".
 
حەمید حەسەن گوتیشی، قووڵایی بوومەلەرزەکە 10 کیلۆمەتر بووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گوڵستان دۆکو

دۆسیەی گوڵستان دۆکو؛ لە ونبوونییەوە تاوەکو دەستگیرکردنی پارێزگاری پێشووی دێرسم

دۆسیەی گوڵستان دۆکو، ئەو کچە خوێندکارەی کە لە ساڵی 2020ـەوە لە دێرسمی باکووری کوردستان بیسەروشوێن بووە، وەرچەرخانێکی تازەی بەخۆیەوە بینی. دوای زیاتر لە شەش ساڵ، ئێستا پارێزگاری پێشوو، چەندین پلەدار و گومانلێکراوی سەرەکی لە پشت شیشەکانی زیندانن.