رووداو دیجیتاڵ
نزیکەی شەش رۆژە شاندێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکان، دوای چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی کۆنگرێس و کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و بەرگری ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ کۆتای‌یان بە سەردانەکەیان هێنا.
رۆژی یەکشەممە، 11-02-2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شاندێکیان بە سەرۆکایەتیی فه‌و‌زى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تی و ئەندامێتیی فه‌لاح مسته‌فا، ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى سياسه‌تى ده‌ره‌وه، نياز ساڵح مسته‌فا، به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و ديپلۆماسى له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان هەروەها بە یاوەریی تریفه عه‌زیز نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له واشنتن لە رۆژی 5ـی شوباتی 2024 سەردانی ئەمریکایان کردووە و کۆمەڵێک دیدار کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی ئەنجامداوە.
بە گوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە میانی سەردانەکەیاندا، شاندەکە چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ به‌رپرسان له كۆنگرێس و كۆشكى سپى و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تى به‌رگرى ـ پێنتاگۆن، ئه‌نجامدا و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى ستراتيژيى عێراق و ئه‌مه‌ريكادا گفتوگۆيان كردووە و دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه و چه‌ندين "پرسى جێى بايه‌خى" هاوبه‌شيان تاوتوێ كرد.
هەروەها شاندى سه‌رۆكايه‌تیى هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانينيان بۆ پشتگيريى كۆنگرێس و حكوومه‌تى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و به‌دوورگرتنى له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لاى خۆيانه‌وه به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكى به‌رده‌واميى يارمه‌تيدان و پشتگيريى وڵاته‌كه‌يان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
رۆژی شەممە، 10-02-2024، فەلاح مستەفا، یاریدەدەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دەرەوە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە واشنتن لەبارەی سەردانی شاندەکە گوتی، ''ئەمریکا دۆستایەتی و پشتیوانییەکی زۆری بۆ هەرێمی کوردستان هەیە و لە سەرجەم کۆبوونەوەکاندا پشتگیریی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە".

فەلاح مستەفا ئاماژەی بەوە کرد، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا لە چوارچێوەی پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتەدان لەگەڵ عێراق و گوتی، ''ئێمە چی بۆ هەرێمی کوردستان و چی بۆ عێراق بێت، خوازیاری ئەوەین لە بەرژەوەندیی هەردوولا پەیوەندییەکی ستراتیژیی درێژخایەن هەبێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ