تائێستا 33 درۆن لە سنووری سۆران کەوتوونەتە خوارەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە حەوت درۆن لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتوونەتە خوارەوە، بەوەش کۆی گشتیی ئەو درۆنانەی لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە لەو سنوورە کەوتوونەتە خوارەوە، گەیشتە 33 درۆن.
 
ئەندام جەبار، پەیامنێری رووداو لە سۆران، رایگەیاند، شەوی رابردوو حەوت درۆن ئاراستەی ناوچەکە کراون و هەموویان کەوتوونەتە خوارەوە. پێنج لەو درۆنانە لە چیای بەنی هەریر و دووانی دیکەیان لە سنووری چیای برادۆست لە قەزای خەلیفان کەوتوونەتە خوارەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، پێنج شەوە لە دوای کاژێر 12:00ـی شەوەوە، هاتنی درۆنەکان دەستپێدەکات کە بە ئاسمانی ناوچەکەدا بەرەو هەولێر تێدەپەڕن. ئەو درۆنانەی دەکەونە خوارەوە، هیچ تەقەیەکیان لێنەکراوە و نەپێکراون، بەڵکو خۆیان لەو شوێنانە دەکەونە خوارەوە کە زۆربەیان دەوربەری بنکەی سەربازیی هەریرن.
 
پەیامنێری رووداو ئاماژە بەوە دەکات کە دەنگی درۆنەکان هاوشێوەی دەنگی هێلیکۆپتەرە و بە نزمی دەفڕن، بەجۆرێک هاونیشتمانییان بە ئاسانی بە مۆبایلەکانیان وێنە و ڤیدیۆیان تۆمار دەکەن. زۆربەی درۆنەکان سێ بۆ چوار خولەک دوای تێپەڕبوونیان بەسەر چیای کۆڕەکدا، لە چیای بەنی هەریر دەکەونە خوارەوە و دەنگی گەورەیان لێوە دێت.
 
سەبارەت بە دەنگۆی پێکانی فڕۆکەخانەی هەریر لەلایەن سوپای پاسدارانەوە، ئەندام جەبار لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ناوچەکەوە رایگەیاند: "هیچ بڵێسەی ئاگر و دەنگی گەورە لە نێو فڕۆکەخانەکە نەبیستراوە، بەڵکو زۆربەی درۆنەکان لەنێوان خەلیفان و چیای بەنی هەریر کەوتوونەتە خوارەوە."
 
لە سەرەتای دەستپێکردنی گرژییەکانەوە تاوەکو ئێستا، 33 درۆن لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتوونەتە خوارەوە. بەهۆی ئەو رووداوانەشەوە تاوەکو ئێستا چوار هاونیشتمانی بریندار بوون، کە سەرجەمیان خەڵکی قەزای چۆمانن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆردوومانێکی ئاسمانی بۆ سەر شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام

ئیسرائیل: زۆربەی بنکە ئەمنییەکان و بارەگاکانی بەسیجمان لە ئیلام لەنێوبردووە

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "نەڕەی شێر"دا، گورزێکی کوشندەیان لە ژێرخانە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پارێزگای ئیلام داوە و زۆربەی بنکە سەرەکییەکانی هێزەکانی ناوخۆ و بەسیجیان لەو پارێزگایە لەنێوبردووە.