توونێلی پیرمام بۆ بارهەڵگر کرایەوە

11-05-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پارێزگای هەولێر کردنەوەی توونێلی پیرمامی بۆ بارهەڵگر راگەیاند "بەڵام لە رۆژانی هەینی و بۆنە و پشووەکان، هاتووچۆیان رێگەپێدراو نییە."
 
پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ (شەممە، 11-05-2024) بڵاویکردەوە، رایگەیاند لەپێناو بەرژەوەندیى گشتیی و جموجۆڵ و جووڵەی بازرگانی و کەمکردنەوەی ئاستەنگى هاتووچۆ، بڕیاردرا بە کردنەوەی توونێلی پیرمام بە رووی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان بە پابەندبوونیان بە کێشی رێگەپێدراو و بارنەکردنى کێشی زیادە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئێستا زۆربەی رێگە سەرەکییەکان بە رووی هاتووچۆکردنیان داخراوە و بەشێک لە رێگە جێگرەوەکانیش گونجاونین.
 
ئەو بڕیارە تاوەکو ئەوکاتەیە، کە رێگەی گونجاو بۆ بارهەڵگرەکان دابین دەکرێت. "لە رۆژانی هەینی بۆ ماوەی 24 کاژێر ناتوانن بە توونێلی پیرمام هاتووچۆ بکەن، لە بۆنە و پشووەکانیشدا رێگە پێدراونین."
 
رۆژی 28-04-2024، راگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی شوفێران، لە کاژێر 8:00ـی رۆژی دووشەممەوە هاتووچۆی بارهەڵگر لە توونێلی پیرمام رادەگیرێت.
 
رێگەکانی بەستۆرە، بەربیان، شێخ توراب، مەکردان و جووت سایدی باسرمە، وەکو جێگرەوە دیاریکرابوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.