کەشناسی: پێشبینی دەکرێت لە هەندێک ناوچە باران و لە چەند ناوچەیەکیش خۆڵ ببارێت

11-05-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێشبینی دەکرێت سبەی لە چەند ناوچەیەک باران ببارێت و لە چەند ناوچەیەکیش تۆز و خۆڵ بێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە دوێنێ.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە، کەشناسی رایگەیاند، "لە ئەنجامى دروستبوونى ناجێگیرییەک، ئەگەرى تاوەباران لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە. هەندێک جار نمەباران و هەورەبرووسکە دەبێت."
 
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەهۆی خێرایی باوە، سبەی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و بارانبارین هەیە، بەتایبەت لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاکانى دهۆک و سلێمانى."
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سبەی دوای نیوەڕۆ بۆ ماوەیەکی کورت لە ناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، ئیدارەکانی راپەڕین و سۆران ئەگەری بارانبارین هەیە."
 
ئەو کەشناسە گوتیشی، "هەر سبەی لە باشووری هەولێر، باشووری کەرکووک و باشووری گەرمیان ئەگەری خۆڵبارین هەیە. خۆڵبارینەکە ناوبەناو تاوەکو 15ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، هەندێک جار زۆر کەم دەبێت و هەندێک جار مامناوەند."
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ، پلەی گەرما 2 بۆ 5 پلە نزم دەبێتەوە و بەم شێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
دهۆک: 30 پلەی سیلیزی 
کەرکووک: 34 پلەی سیلیزی 
زاخۆ: 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی
سۆران: 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە دیبەیتەکە

ئاڵنگارییە نوێیەکانی بەردەم زمانی کوردی؛ تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد

لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا جارێکی دیکە پرسی مانەوە و پەرەپێدانی زمانی کوردی لەنێوان رەسەنایەتی و مۆدێرنێتەدا دەبێتەوە رۆژەڤی ناوەندە ئەکادیمییەکان. پسپۆڕان هۆشداری دەدەن کە ئەگەر زمانی کوردی نەچێتە نێو جومگەکانی تەکنەلۆژیاوە رووبەڕووی مەترسیی پەراوێزخستن دەبێتەوە.