نرخی زێڕ بۆ 2375 دۆلار بەرزبووەوە

11-07-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ ئەمڕۆ پێنجشەممە درێژەیدا بە بەرزبوونەوەکانی دوو رۆژی رابردووی خۆی و یەک ئۆنسەی بە 2375 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
ئەگەری کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە بووەتە هۆکار بۆ دابەزینی بەردەوامی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە، ئەوەش بە هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ هەژمار دەکرێت.
 
هاریش مێنغانی، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکانی سەر بە پلاتفۆڕمی (ئێف ئێکس ستریت) رایگەیاند، "لێدوانەکانی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە کۆنگریس ئاماژەی ئەوەی تێدایە کە بانکی ناوەندی ئەگەری هەیە رووبکاتە کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا."
 
ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە، "هەرچەندە سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاندووە کە پێش ئەوەی بڕیاری کەمکردنەوەی سوودی بانکی بدەن، چاو لە داتا ئابوورییەکانی ئەمریکا دەکەن بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە کە هەڵاوسان لە کۆنترۆڵ دەرناچێت، بەڵام بەپێی راپرسییەکان، چانسی کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە مانگی ئەیلوول بەرزبووەتەوە بۆ 77٪".
 
کۆتایی ئەم هەفتەیە ئامارەکانی پەیوەست بە هەڵاوسان لە ئەمریکا بڵاودەبنەوە و کاریگەری لەسەر روانگەی بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتە و بازاڕی زێڕ دادەنێن.
 
بەپێی شرۆڤەکارەکەی (ئێف ئێکس ستریت)، تاوەکو نرخی زێڕ لە سەرووی 2365 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەبکرێت، ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری هەیە.
 
ئەو شرۆڤەکارە بە دووری نازانێت نرخی زێڕ لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا دووبارە بگاتەوە ئاستی 2400 دۆلار.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.