وەزارەتی پەروەردە هەلی کار بۆ مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی رادەگەیێنێت

11-08-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، پەیمانگەیەکی پیشەیی حکومی بە سیستمی تایبەت و بە زمانی ئینگلیزی دادەمەزرێنن، داواش لە مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی دەکات لەماوەی هەشت رۆژدا سیڤییەکانیان پێشکێش بکەن.
 
رۆژی پێنجشەممە، 10-8-2023، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی دامەزراندنی پەیمانگەیەکی پیشەیی لە شاری هەولێر بڵاوکردەوە. ئەو مامۆستایانەی ئارەزوو دەکەن لەسەر میلاکی ئەو پەیمانگەیە دابمەزرێن، داواکارییەکانیان لەسەر ئەم بنەما و زانیارییانە بۆ وەزارەتی پەروەردە بنێرن:
 
- کاری مامۆستاکان بریتی دەبێت لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی بەپێی سیستمێکی دیاریکراو کە بۆ فێربوونی زمانەکە (بە نووسین و قسەکردن) دەبێت لە قۆناخی یەکەمی پەیمانگەدا.
 
- دەبێت مامۆستاکە دامەزراوبێت یان فەرمانی وانەبێژی هەبێت، بڕوانامەی لە بەکالۆریۆس کەمتر نەبێت و دەرچووی بەشی ئینگلیزی بێت. هاوکات لە بواری وانەگوتنەوە لە قوتابخانەکەیدا ئاستی پێشکەوتووی هەبێت لە زمانی ئینگلیزی، هەروەها هیچ سزایەکی نەبێت.
 
- مامۆستایان دەتوانن تاوەکو 18ـی مانگ سی ڤی ـییەکانیان پێشکێش بکەن. وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، دوای هەڵسەنگاندنی سی ڤییەکان، 12 مامۆستا هەڵدەبژێردرێن. 
 
سیڤییەکان وەکو وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، دەبێت بە شێوەی پی دی ئێف بێت و لە رێگەی ڤایبەر یان وەتسئەپەوە بۆ ئەم ژمارانەی بنێرن. 
 
07505103232
07505106262
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.