رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگەی ملەی نەڵمە بە درۆن کراوەتە ئامانج و سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
هێمن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز گوتی، بەهۆی بۆردوومانەکەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و خەریکی لێکۆڵینەوەن.
ئەو بەڕێوەبەری ناحیەیە باسی لەوە کرد، تاوەکو ئێستا نازانرێت ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ژنن یان پیاو، "چونکە بەتەواوەتی سووتاون."
هێمن ئیبراهیم گوتی، بەدڵناییەوە بۆردوومانەکە بە درۆن بووە، "چونکە شوێنەواری لەسەر شەقامەکە بەجێهێشتووە و شەقامەکە کون کون بووە، هەروەها ئۆتۆمبێلەکەش بە تەواوی سووتاوە."
هێمن ئیبراهیم گوتی، بەدڵناییەوە بۆردوومانەکە بە درۆن بووە، "چونکە شوێنەواری لەسەر شەقامەکە بەجێهێشتووە و شەقامەکە کون کون بووە، هەروەها ئۆتۆمبێلەکەش بە تەواوی سووتاوە."
ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج لە جۆری تۆیۆتا کرۆلا رەنگ سپییە. بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز گوتی، لەکاتی بۆردوومانەکەدا ئۆتۆمبێلی دیکەیش لەوێ بووە، بەڵام بەر بۆروومانەکە نەکەوتوون و شوێنەکەیان جیهێشتووە.
بۆردوومانی ئەم ئۆتۆمبێلە لەکاتێکدایە کە رۆژی 09-08-2023، ئۆتۆمبێلێکی دیکەیش لە رێگەی دووکان - خەلەکان "بە درۆن" کرایە ئامانج کە دوو کەسی تێدا بوو و، یەکێکیان گیانی لەدەستدا. ئەوکات سیروان لالە سەرحەد، قایمقامی دووکان بە رووداوی گوت، رووداوەکە لە نزیک گوندی قامیشە بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ