رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 62ـەمین ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوولدا لە پەیامکێدا دەڵێ وه‌ك چۆن يهكڕيزى و تهبايى، هێز و بنه‌ماى شۆڕشى ئه‌يلوول بوو، له‌م يادهشدا "جه‌خت له يهكڕيزى و تهبايى و يهكترقبووڵكردن و هاوكاريى نێوان ته‌واوى هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستان دهكهينهوه."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا کە ئەمڕۆ (دووشەممە، 11-9-2023) بڵاویکردووەتەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێ یەکڕیزی و تەبایی "تاکه رێگه‌ى تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارى و مه‌ترسى و سهختييهكان و پاراستنى فيدراڵى و ماف و ده‌ستكه‌وته دهستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستان و هێنانه‌ديى ئێستا و داهاتوويهكى باشتره بۆ گه‌لى كوردستان."
لە 11ـی ئه‌یلوولی 1961 سوپای عێراق بۆردوومانی ده‌ربه‌ندی بازیان، دۆڵی خه‌له‌كان و سنووری دهۆكی کرد، له به‌رامبه‌ردا له 19ـی ئه‌یلوولی 1961 مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە فەرمی بڕیاریدا بەرەنگاری سوپای عێراق ببنەوە و، بەو هۆیەوە شۆڕشی ئهیلوول به سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا بارزانی دژی حكومه‌تی كۆماری عێراق لە مانگی ئەیلوولی 1961 له باشووری كوردستان هه‌ڵگیرسا و تاوەکو ساڵی 1975 و رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر، به‌رده‌وامبوو.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
له يادی 62 ساڵه‌ى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوولدا، سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى ڕابه‌رى شۆڕش، بارزانيى نه‌مر و هه‌موو ئه‌و خه‌باتگێڕ و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه ده‌نێرين كه له‌پێناو ئازاديى گه‌ل و وڵات‌دا گيانيان به‌خشى و له ڕێگه‌ى سه‌خت و دژوارى شۆرشدا ڕه‌نج و ماندوويييان كێشاوه. به‌وپه‌ڕى ڕێز پێزانين و شكۆدارييه‌وه، به بيريان ده‌هێنينه‌وه.
شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول، دايكى شۆڕشه‌كانى كوردستانه كه بووه هه‌ڵگرى به‌ها باڵاكانى گه‌لێكى سته‌مديده و تينووى ئازادى و سه‌رفرازى. بووه كۆكه‌ره‌وه و ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانى و كولتووريى هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستان. بووه هيوا و ئومێدێكى مه‌زن، ئاگايى و هه‌ست و وشياريى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانى زيندوو كردووه. بووه دۆز و داواى مافه ڕه‌واكانى گه‌لێك كه به يهكڕيزى و تهبايى، ئاماده‌ى هه‌موو قوربانيدانێك بوو تا بگاته سه‌ركه‌وتن و ئامانجه باڵاكانى و ڕه‌وايه‌تى و ده‌نگى خۆى به هه‌موو جيهان گه‌ياند.
گه‌لى كوردستان له شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوودا به بڕوا و به‌ره‌نگارى و گيانفيدايى و خوێن و قوربانى، يه‌كێك له سهرسهختترين ڕژێمه خوێناوييه‌كانى ناوچه‌كه‌ى به چۆكدا هێنا و ناچارى كرد دان به مافهكانيدا بنێت. وێڕاى گهلهكۆمهكيى نه‌ياران له دژى شۆڕش و نسكۆش، مه‌شخه‌ڵى شۆڕش هه‌رگيز نهكوژايهوه و ده‌ستكه‌وته‌كانى شۆڕش بوونه بناغه‌ى هه‌موو ده‌ستكه‌وت و مافه دهستوورييهكانى دواترى گه‌لى كوردستان.
وه‌ك چۆن يهكڕيزى و تهبايى، هێز و بنه‌ماى شۆڕشى ئه‌يلوول بوو، له‌م يادهشدا جه‌خت له يهكڕيزى و تهبايى و يهكترقبووڵكردن و هاوكاريى نێوان ته‌واوى هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستان دهكهينهوه. ئه‌مه تاقه ڕێگه‌ى تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارى و مه‌ترسى و سهختييهكان و پاراستنى فيدراڵى و ماف و ده‌ستكه‌وته دهستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستان و هێنانه‌ديى ئێستا و داهاتوويهكى باشتره بۆ گه‌لى كوردستان.
دروود و سڵاو بۆ گيانى پاكى شههيدانى شۆڕش و ته‌واوى شههيدانى ڕێگه‌ى ئازادى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/9/11
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ